ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

پێویستە سەرجەم هاووڵاتیان سەردانی نێوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن

هەولێر- ئارام سەردار

سەرۆكی كارگێڕی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند”ئەو تۆمارەی كە لەكۆمسیۆن كاری لەسەر دەكرا تۆماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو و تێبینیەكی زۆری لەسەر هەبوو، چونكە بەپێی داتا بەیسەكە 3 ملیۆن و 363 هەزار 429 دەنگدەر هەبوو، بۆیە لەسەر ئەو داتابەیسە لەمانگی 10 كاركرا بۆ رێكخستنەوە و راستكردنەوەی ئەو هەڵانەی تێیدابوو”.

رێزان حەمە رەشید لە كۆبونەوەی پەرلەمان، وتیشی ” لەمانگی 11ی 2017 كۆمسیۆن پەیڕەوێكی دەركرد بۆ بژاركردن و نوێكردنەوەی تۆمارەكە، چونكە قسەی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی داتای مردوو و لەیەكچووو و ناوی دووبارە هەیه لەگەڵ ناوی كەسانی زۆر بەتەمەن”.
راشیگەیاند، لەبەر ئەوە كۆمسیۆن لەمانگی 1ی ئەمساڵ پەیڕەوێكی تری دەركرد و بڕیاریدا داتابەیسی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بكرێـتە بنچینە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئەوەشی خستەڕوو” تەنها زانیاری كە بەكارمان هێناوە لەداتابەیسی كۆمسیۆنی عێراق بریتی بوە لەژمارەی دەنگدەر و ناو و ناونیشانی بنكەی دەنگدان، جیاوازی نێوان داتابەیسی عیراق و ئەوەی ئێمە دروستمان كرد بریتی بووە لە 208 هەزار و 445 كەس”.

وتیشی “ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی 90 ساڵە دەرهێنراون و ئەگەر ماون ناویان تۆمار دەكرێ، ئەمە بۆ ئەوانەی ناویشیان دووبارە بووە واتە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەردانی ناوەندی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن”.

کوردستان

مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ناوهێنانی وشەی كوردستان لەگەڵ عیراق و كوەیتدا لە دوایین بەیاننامەی، ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەیەوێت ڕونكردنەوە بدات لەسەر ئاماژەكردن بە وشەی عیراق و كوەیت و هەرێمی كوردستان، كە بە هەڵە بووە”.

مەلا بەشیر لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، “وشە ڕاستەكە عیراق و كوەیت لە هەرێمی كوردستان تا بەسرەیە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كوەیت و كوردستان كردبوو، جەختیشی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو بەرژەوەندییانە كردبۆوە، بەجۆرێك، كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوری مالكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی لە كاندیدی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكەن.

مالكی لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەوان لێكتێگەیشتی باشیان هەبووەو پشتیوانیشی بۆ فوئاد حوسێن دووپاتكردەوە.

وتیشی”هیواداربووین كە برایانی كورد تەنها یەك كاندیدیان هەبووایە”.

پشتیوانی مالكی بەفەرمی لە كاندیدەكەی پارتی دوای ئەوەدێت، هەریەك لە پارتی و یەكێتی بە دوو كاندیدی جیاواز ململانێی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان: یەكێتی و پارتی بۆ شەڕی پۆست لە بەغدان، ئێمە ئەوە ناكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدێكی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا بایكۆتی كۆبونەوەكانمان كردووە، چونكە كۆبونەوەكان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان نین.

دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراون، بەڵام تا ئێستا ئەندامەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكانیان نەكردووە و بایكۆتیان كردووە.
غالب محەمەد كاندیدی دەرچووی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، كورد ئێستا بۆ پۆست رۆیشتووە بۆ بەغدا و بۆ خزمەتی خەڵك نەڕۆیشتووە، هەركات زانیمان بابەتێك هەیە لەسەر خەڵك ئەو كاتە قسەمان دەبێت و دەڕۆین.

وتیشی” بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستی وەزارەت ناڕۆین بۆ بەغدا، ئەوە كاری پارتی و یەكێتییە و با هەر ئەوان بڕۆن”.

سەبارەت بە دواكەوتنیان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بەهۆی بەردەوامیدانیان بە بایكۆت ناوبراو ڕایگەیاند، سیاسەت بۆ ئەوەیە خزمەتی خەڵك بكەیت، ئەگەر ئێمە بچین بۆ پۆست پێموانییە بۆ خزمەتی خەڵك بێت، پارتی و یەكێتی دەنگی ئەو هەموو خەڵكەیان دزی و نوێنەرەكانی خۆیان ناردووە، لە بری ئەوەی باسی 17%ی بودجە و ناوچە جێناكۆكەكان بكەن، دەڵێن چ پۆستێكمان دەدەنێ و شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن.

رونیشیكردەوە، لای خەڵك گرنگ نییە كێ سەرۆك كۆمار بێت، ئەوە گرنگە كەی موچەكەی دەدرێتێ، لەبەر ئەوە كەی باسی موچەی خەڵك كرا، ئێمەش دەڕۆین بۆ بەغدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین