ئامارێكی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا ڕاگەیەندرا



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی شوباتی ڕابردوو كە وڵاتەكەی هەژاند، 49 هەزار گیان لەدەستدان و 115 هەزار برینداری تێپەڕاندووە.

ئەردۆغان لە وتارێكیدا لە لوتكەی نائاسایی وڵاتە توركەكان كە لە ئەنقەرە سازكرا، ڕایگەیاند:”كارەساتە بێ‌ پێشینەكان زیانیان بە 11 پارێزگا گەیاند و زیاتر لە 49 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 115 هەزار كەسی تر برینداربوون، لە كاتێكدا 14 ملیۆن كەس بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ زیانیان پیگەیشتووە”.

بە وتەی ئەردۆغان:”حكومەتی توركیا بە زووترین كات ئەو برینانە چارەسەر دەكات كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە دروستیكرد”.

 

سەرۆكی توركیا دەڵێت:”پلانمان هەیە 610 هەزار خانوو دروستبكەین و ڕادەستی خاوەنەكانیان بكەینەوە”.

لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

بەهۆی بوونی نەوجەوان لە شوێنەكانیاندا دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخرا
پێشت بەهۆی بوونی نەوجەوان لە شوێنەكانیاندا دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخرا
جەماوەری پاریس سان جێرمان بۆ مێسی: بڕۆ
دواتر جەماوەری پاریس سان جێرمان بۆ مێسی: بڕۆ
ەیوەندیدار