ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەرزی فشاری خوێن یان زەختی خوێن چییە؟فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟

خێزان

بەرزی فشاری خوێن (زەخت) کێشەیەکی باویی تەندرووستیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک زانیاری گرنگە لەسەر ئەو پرسە:

 

– زەخت بەرزی یان بەرزی فشاری خوێن چییە؟
زەخت بەرزی بە دوو ژمارە ئەپێورێ، ژمارەی سەرەوە واتا بەرزی پەستانی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە دەنێت بۆ بەشەکانی لەش، بەڵام ژمارەکەی خوارەوە واتا بەرگری ئەو خوێنە پاڵنراوەیە کە دێت بۆ بۆرییەکانی خوێن.

-ئایا فشاری خوێنت چەند بێ ئاساییە؟
پێوانەی ١٢ لەسەر ٨ بە ئاسایی و ساندارد دانراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ١٠ لەسەر ٦ بۆ ١٣ لەسەر ٩ بە ئاسایی دائەنرێت، ھەرچەندە ئەو ژمارەیش لەوانەیە بەپێی تەمەن بگۆڕێ، بۆ نمونە کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵان فشاری خوێنی ١٣ لەسەر ٩ بێ وەکو ئەوە وایە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو فشاری ١٠ لەسەر ٧، پسپۆران ئەڵێن ئەوانەی فشاری خوێنیان لە بنەڕەتدا نزمە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن زۆر کەمترە بە بەراورد بەوانەی کە لەسەردەمی گەنجییان فشاری خوێنیان ئاساییە.

-ئایا مەرجە جارێک یان زیاتر فشاری خوێنت بەرزبێ مانای وایە تووشی بەرزی فشاری خوێن بووی؟

مەرج نییە تووشی فشاری خوێن بووبی، چونکە جار بەجار ھۆکاری ترس ودڵە ڕاوکێ و کارەسات بە شێوەی کاتی فشاری خوێنت بەرز ئەکاتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەش ئەگەری تووشبوونیان زۆرە بەبەراورد بەو کەسانەی کە پێشتر فشاری خوێنیان بەرز نەبۆتەوە.

-کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی فشاری خوێن ھەیە، یان ھۆکارەکانی تووشبوون چین؟
ئەو کەسانەی کە لە بۆماوەیی خانەوادەکەیان تووشبووان ھەیە
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە بەراورد بە باڵایان
ئەوکەسانەی جگەرە کێشن یان لە ڕادەبەدەر کحول ئەخۆنەوە
ئەو کەسانەی کەم جووڵەن و وەرزش ناکەن
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
ئەو کەسانەی دەم ناپارێزن لە خوێ و چەوری و شیرینی.
ئەو کەسانەی کە گرنگی خواردنی کانزای پۆتاسیۆم نادەن واتا گرنگی بە خواردنی سەوزەو میوە نادەن کە سەرچاوەیەکی باشی ماددەی پۆتاسیۆمن.

-نیشانەکانی بەرزی فشاری خوێن چین؟
ئەم نەخۆشییە زۆر مەترسیدارەو بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە چونکە نیشانەیەکی بەرچاوی نییە بەڵام ئەگەر زیاد لە ڕادە بەرزبێتەوە کەسەکە بینینی لێڵ ئەبێ و تووشی سەرئێشەیەک ئەبێ لەگەڵ ھێڵنجی مەعیدە.

-چۆن ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن لەسەر خۆت کەم کەیتەوە؟
بە تێگەیشتن لە ھۆکارەکانی وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردووە ئەتوانی ئەگەری تووشبوون لەسەر خۆت بە تەواوی کەم بکەیتەوە.

-چۆن بزانیت تووشی بەرزی فشاری خوێن بوویت؟
ئەبێت بۆ ماوەی دوو حەفتە ، لە ڕۆژێکدا دووجار بە جیھازی پێوانی زەخت، زەختی خۆت بگری و ژمارەی سەرەو خوارەی ھەرجارەو لای خۆت بنووسە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەو دوو حەفتەیە ٢٥ جار پێوانی زەختی خۆتت کردووە، ژمارەی سەرەوە بۆ ھەموو جارەکان کۆکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، وە بە ھەمان شێوە ژمارەکەی خوارەش کۆ بکەرەوە و دابەشی ٢٥ ی بکە، ئەو کاتە پێوانی ڕاستەقینەی زەختی خۆت دەست ئەکەوێ، بەڵام ئەبێ ئەوە ڕەچاو بکە لە کاتی زەخت گرتندا نە ماندوو بی، نە بجووڵێ، ئەبێت لەسەر کورسییەک بە ھێمنی دانیشی بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕاستەقینە بدات بەدەستەوە.

-ئایا بەرزی فشاری خوێن تا چ ڕادەیەک مەترسیدارە؟
بەرزی فشاری خوێن بە یەکێک لە مەترسیدارترین حاڵەتە تەندروستییەکان دائەنرێ، چونکە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و لە کارکەوتنی گورچیلەکان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دائەنرێ.

ئامادەکردنی : چالاک محێدین

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی لە زگ وەستان، باشترە تا گەنجیت بیزانیت

خێزان

لە زگ وەستان یان تەمەنی بێئومێدی بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت، ئەمەش لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە، ئەمەی خوارەوە ٧ نیشانەی لە زگچونەوەیە کە باشترە تا گەنجیت بیزانیت و شارەزایت لەبارەیەوە هەبێت:

 

– گۆڕانکاریەکانی جەستەت خێرایە و دەمێک سەرماتە و دەمێک گەرماتە

 

– توشی لەبیرچونەوە دەبیت

– حەز و ئارەزووی سێکست نامێنێت

– سەرئێشەت لەگەڵدا دەبێت و بەشی پێشەوەی سەرت دێشێت

– کەسێکی میزاجی دەبیت و زوو دەگۆڕێیت

– توشی خەو زڕان دەبیت

– بێتاقەتی و خەفەت بەبێ هۆ داتدەگرێت

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

جەستەی خانمان پاش منداڵبوون بە چەندێک ئاسایی دەبێتەوە؟

خێزان

جەستەی خانمان لەکاتی منداڵبووندا گۆڕانکاری زۆر و گەورەی بەسەردا دێت، بەڵام پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو گۆڕانکاریانە و ماوەی چاکبونەوەیەتی:

-ورگ

ورگ لە پاش ٦ بۆ ٨ هەفتە پاش منداڵبوون کەمێک شێوەکەی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ١ ساڵ بۆ ٢ ساڵی دەوێت تا ماسولکەکانی ورگ و سک بە تەواوەتی وەک جارانیان لێبێتەوە.

 

– شۆڕبونەوەی مەمک

بەهۆی پڕبونی لە شیر و قورسبوونی و مژینی لەگەڵ منداڵەکەدا، مەمک توشی شۆڕبونەوە دەبێت و وەک جارانی لێنایەتەوە گەر وەرزشی تایبەت ئەنجام نەدەیت.

 

– ماسولکەکان

بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ماسولکەکان درووستدەبێت و ئەو گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیانە، جەستە پێویستی بە ٣ تا ٤ مانگ هەیە تا ئاسایی بێتەوە لە پاش منداڵبوون.

 

– منداڵدان

لەکاتی دووگیانیدا منداڵدان گەورە و قورس دەبێت بۆ نزیکەی ١ کیلۆ، پێویستی بە ٦ بۆ ٨ هەفتە هەیە تا ئاسایی بێتەوە و ببێتەوە بە ٥٠ گرام.

 

– زێ

زۆر خانم لەوە دەترسێت لەپاش منداڵبوون دەرچەی زێی گەورەببێت و دواتر چێژ لە سێکس نەبینێت، بەڵام پێویست بە ڕاڕایی ناکات چونکە ئەو گۆڕانکاریە کاتییە و لەپاش ٦ بۆ ٨ هەفتە کشانی دەرچەی زێ وەک خۆی لێدێتەوە.

دەتوانیت بۆ ئەوەش ڕاهێنان بە ماسولکەکانی بکەیت و ٥ جار لە ڕۆژێکدا و هەرجارێکیش ١٥ بۆ ٢٠ جار بیگوشیت و بیکەیتەوە.

 

– پەستانی دەروونی

لەکاتی منداڵبووندا خانمان توشی دۆخێکی دەروونی  خراپ و قەلەقی ناخۆش دەبن، ئەوەش ئاساییە و لەپاش ماوەیەکی کەم کە لەسەکێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت ئاسایی دەبیتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ چارەسەری پزیشکی ماڵەوە کە تەواو زیاناوییە(وازیان لێ بهێنە)

خێزان

بێگومان ڕێنمایی زۆر هەیە دەربارەی چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشە جەستەییەکان بەڵام ئەمانە هەموو کات چارەسەر نین و زۆربەی جار زیانیان بەدوادا دێت.

دانانی کەرە و ڕۆن لەسەر برین تەواو خراپە و لە دواتردا زیانەکانی دەردەکەوێت و زیان دەگەیەنێت بە شوێنی برینەکە.

غەرغەرە کردن بە مەعجونی ددان لە نێو دەمدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گەدە لە کاتی چوونە خوارەوەی بەشێکی کەمیدا.

بەکارهێنانی بنێشت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دەم هەرگیز پێشنیارکراو نییە و هەرگیزیش کێشەی ددان ئێشە چارەسەر ناکات، باشترین چارەسەر ئەوەی دکتۆرێک ببینیت.

بەکارھێنانی ویسکی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان، لەوانەیە ئازارەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام بیرت لەلایەنە خراپەکانی کردووەتەوە پووکت لاواز دەکات و ددانەکانت وێران دەکات.

بڕینی برینی پێست وەکو بن قاچ و سەردەست یاخوود ناودەست لە ڕێی مەقەست و نینۆک بڕەوە، چوونکە میکرۆبی زیاناوی پێوەیە ئەو کەرەستانە و لەوانەیە لە دواتردا توشی حاڵەتی نەخوازراوت بکات.

بەکارهێنانی مەعجوونی ددان هەرگیز پێشنیار نەکراوە بۆ لابردنی زیپکە یاخوود برینی سەر لێو.


چارەسەری مۆمی بۆ گوگێیەکانت هەرگیز ئەنجام مەدە، چوونکە ڕاپۆرتەکان لە ساڵانی پێشوودا ئاماژەیان بەوە دەکرد دەیان کەس تووشی تەقینی پەردەی گوێ بوون و لە کاتێکدا کە حاڵەتەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین