ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

پۆتین نەیتوانی بەسەر خزمەكانمان سەركەوێ

لە مۆندیالی ئەمڕۆ دوو یاری كرا یاریەكان لەچاو یاریەكانی دوێنێ راستی بەهێز نەبوون .

ئیستعماری بریتانی بەئاسانی قژ زەردە كانی سویدیان رەوانە كردەوە .

یاری دووەمیش لە نێوان روسیا و كرواتیا بوو روسەكان دەیان ویست بەخشكەیی وەكو یاری ئیسپانیا سەربكەون بۆ قۆناغی چوارگۆشە .نەخشەكەیان برد تاكو گەیشتنە پێنج په نەڵتی ,بەلام لەوێ پێوەبوون ,خزمەكانی كورد ئەسپە رەشەكانی كروات سەركەوتن .

سەرۆكە خاتوونە جوانەكەی كرواتیا خاتوو (كۆلیندا گرابار كیتارۆفیچ)لە هەموو یاریەكان لە پشت تیپەكەیانەوە بووە تەنها ئەم جارە لەتەك سەرۆك وەزیرانی روسیا دانیشتبوو ئەگەرنا هەموو جار بەجلی تیپەكەیانەوە لەناو خەلكە دلسۆزەكەی وڵاتەكەی خۆی بوو .

جیاوازی خزمەكانمان ئەوەیە باوەڕیان بەخۆیانە و سەرۆكەكەیان لە خزمەتیانە .واتە میللەت و سەرۆك لە خزمەت یەكدانەو باوەڕیان بەیەكە .پێچەوانەی ئێمە سەرۆكەكان بەس دەبەن و دەخۆن ئەوەی لەبیریان نەبێ میللەتە.

ئێستا جامەكە ئەگەر بۆ فەرەنسا یان ئینگلتەرا بێت ئەوە دەبنە خاوەن دوو جام .بەلام ئەگەر بۆ بەلجیكا یان كرواتیا بێت ئەوان دەبنە خاوەن جام .بەس ئەگەر بۆ كرواتیا بێت گرنگە چونكە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆیەكەم جار دەبنە خاوەن جامی جیهانی ,ئێستا حەز دەكەم بۆ خزمەكانمان بێت.ئەگەر پۆتین لە جەنگ سەردەكەوێ بەلام لە وەرزش نەیتوانی لە خزمەكانمان بباتەوە .

ریکلام

وتار

به‌رازیل وه‌ستانی قورسه‌ ، به‌س متمانه‌ی كه‌مه‌

ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانی جامی حیهانی له‌ گه‌رمه‌ی وه‌رزی هاوین له‌ یه‌كێك له‌ ساردترین وڵاته‌كانی سه‌ر كیشوه‌ری گۆی زه‌وی ده‌ستپێده‌كات .

تۆ هه‌میشه‌ كه‌ باس له‌ جامی جیهانی ده‌كه‌یت بێ سێ و دوو راسته‌وخۆ هه‌واڵی به‌رازیل ده‌پرسیت، ئاخر به‌رازیل تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ درێژای مێژوو له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ مه‌زنه‌ دانه‌براوه‌ كه‌ منداڵ و لاوو پیرو ژنانیش بینه‌رین .

به‌رازیل زۆرترین كات چۆته‌ سه‌ر سته‌جی نازناوه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و جامه‌ ئاڵتونیه‌ كه‌ پێنج جاره‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كردووه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵبژارده‌ زه‌رده‌كه‌ به‌ خوێی چێشتی جامی جیهانی ناو ببه‌ن .

به‌رازیلی ساڵی 2002 به‌ له‌قه‌له‌ق گه‌یشته‌ جامی جیهانی له‌ پاڵاوتنه‌كان ، وه‌ك رۆژی رووناك بیرمه‌ به‌رپرسانی تۆپی پێی جیهان له‌رزیان لێ هاتبوو له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زه‌ردپۆشه‌كان نه‌كه‌ن چونكه‌ باش ده‌یان زانی ئیتر ئه‌و مۆندیاله‌ تام و بۆن و چێژی پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه‌ش نادات .

به‌رازیل 16 ساڵه‌ دووره‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ ، ئاخر له‌و ماوه‌یه‌ به‌دواوه‌ هه‌میشه‌ به‌رازیل بووه‌ شێرێكی بریندار به‌ڵام له‌م كۆتاییه‌ به‌رازیل به‌ توانایه‌كی به‌هێزه‌وه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی دوو ساڵێكه‌ سوكانی رێگه‌ی راستی گرتۆته‌وه‌ ده‌ست و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی جیهان، كورانی تیتی ته‌واو ئاماده‌ن بۆ مۆسكو سانپترسبۆرگ و شاره‌كانی رووسیا، ئاخر به‌رازیل و جامی جیهانی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌براون له‌ مێژوودا بۆیه‌ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ریانه‌ .

نزیك ده‌بمه‌وه‌ له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك بینه‌ری یارییه‌كانی به‌رازیلم و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ یاریگه‌وه‌ بینه‌ری یارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بووم هه‌رگیز به‌رازیلی وا به‌هێزم نه‌بینیووه‌، نه‌یمار كه‌ تۆپ ده‌گرێت ده‌تباته‌ جیهانێكی دیكه‌ی تام و چێژه‌وه‌ به‌ڵام با راستگۆ بین هیچ شتێك له‌ وه‌رزش و تۆپی پێ گره‌نتی نییه‌، مێژووی تۆپی پێی به‌رازیل بخوێنه‌ره‌وه‌ ئاخر هیچ به‌رازیلێك نه‌بووه‌ به‌ قه‌د به‌رازیلی ساڵی 1982 به‌هێز بووبێت به‌ڵام له‌ قۆناغی كۆمه‌َله‌كان ئاوت ده‌كرێت .

بۆ به‌رازیلی ئه‌م هاوینه‌ش ترسێك هه‌یه‌ لای من كه‌ له‌ ئێستاوه‌ با به‌رازیل به‌و هێزه‌ زل و حساب بۆنه‌كردنی كه‌سه‌وه‌ نه‌چێته‌ یاریگه‌وه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ ساتێك له‌ ساته‌كان گورزێكی كوشنده‌ بێت له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ وه‌ك دیمه‌نی پێكانه‌كه‌ی نه‌یمار له‌ جامی جیهانی 2014 و شه‌ره‌كه‌ی نیمۆ له‌ كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2015 كه‌ پشتی به‌رازیلیان شكاند .

سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و ترسانه‌ش دڵنیابن به‌رازیلی هاوینی ئه‌مساڵ به‌هێزترین و پڕ چێژترین هه‌ڵبژارده‌ی مێژووی جامه‌كانی جیهانی ده‌بێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

مۆندیالی ڕووسیا بۆ میسی شەڕی مان و نەمانە

ئەگەر مۆندیالی ڕووسیا بۆ هەر یاریزانێک یان ڕاهێنەرێک یان هەڵبژاردەیەک ….هتد گرنگی خۆی هەبێت ئەوە بۆ میسی زۆر زۆر گرنگ ترە و تەواو شتێکی جیاوازە .

ڕاستە بە هۆی ئاست بەرزی لیۆ وە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆتا یاریەکانه پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشور بلیتی گەیشتن بە مۆندیالیان بەدەست هێنا ، بەڵێ میسی لەگەڵ تانگۆ لە ساڵانی ۲٠٠۷ و ۲٠۱۵ و ۲٠۱٦ لە کوپا ئەمریکا و مۆندیالی ڕابردووش لە بەڕازیل هەڵبژاردەکەی گەیاندۆتە یاری کۆتای و باشترین ئاستی پێشکەش کردووە بەڵام جگە لە مەدالیای ئاڵتوونی ئۆلۆمپیات کە ۱٠ ساڵ پێش ئێستا بەڕێووە چووبوو هێچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەست نەهێناوە و لە ئاست بەدەست هێنانی نازناو بۆ هەڵبژاردەکەی چۆکی داداوە ، ئەمەش بە خاڵێکی لاوازی ئەو یاریزانە دێتە بەر باس بەرامبەر یاریزانە مێژوویەکانی پێش و تری و ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئێستای کە ڕۆناڵدۆی پرتوگاییە.

گرنگی بەدەست هێنانی مۆندیالی ڕووسیا بۆ میسی چیە ؟

۱ـ وەڵامێکی زۆر باش دەبێت بۆ ڕەخنە گرانی کە تۆمەت باری دەکەن بەوەی ئەو ئاستەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە پێشکەشی دەکات لە ئەرجەنتین پێچەوانەیە کە(بەڕای من ناهەقیەکی گەورەیە)٠

۲ـ بە گڕووتینێکی زۆر باشەوە دەگەڕێتەوە مەش و ڕاهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە و لە ڕووی دەروونیەوە تەواو ئامادەیە دەبێت بۆ لە پێشکەش کردنی ئاستی بەرز کۆکردنەوەی  نازناوی زیاتر بۆ یانەکەی.

۳ـ هاوکێشەکە لەگەڵ یاریزانە مێژوویەکانی پێشوو تری و ڕکابەرەی ئێستا ی کە (دۆن)ە ڕاست دەکاتەوە چونکە پێشتر ڕۆناڵدۆ توانی بە پێچەوانەی پێشبینیەکانەوە لەگەل هەڵبژاردەکەی یۆرۆی ۲٠۱٦ بەدەست بێنن ، بەڵام میسی دەکەوێتە پێش ڕۆناڵدۆوە لەم باسەدا چونکە وەک دەزانرێت مۆندیال قورسای و سەنگی لە یۆرۆ زیاترە.

٤ـ هەنگاوێکی گەورە دەبێت بە پاڵپشت بە بەدەست هێنانی نازناوی جامی شا و لالیگای ئیسپانیای ئەم وەرزە بۆ بەدەست هێنانی باڵۆندۆری شەشەم کە بەهۆی بەدەست هێنانی چامپیۆنس لیگەوە و پیشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن ڕۆناڵدۆی ڕکابەریەوە تا ئێستا تەنها ناوی ئەو پێشنیار دەکرێت بۆ بەدەست هێنانی تۆپی ئاڵتوونی.

پێ چەوانەی ئەم خاڵە گرنگانەش کاریگەری خراپ لەسەر ئاست و توانا و لایەنی دەروونی لۆنیۆل میسی دادەنێت چونکە ڕەنگە دوا دەرفەتی میسی بێت لەم بۆنە گرنگەدا بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوێت بە هۆی هەڵکشانی تەمەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

ئایه‌ دوای زێدان ڕیاڵ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌؟

چۆن وه‌كو یاریزان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وازی له‌ یاریكردن هێنا، تا ئه‌مڕۆش وێنه‌ی ئه‌و وازهێنانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ خه‌یاڵی هه‌مووماندایه‌، ئاواش به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی بیكاته‌ هه‌راو جیهان خۆشه‌ویستی بۆ بنوێنن و داوای لێبكه‌ن نه‌ڕوات، جارێكی دیكه‌ زینه‌دین زێدان وه‌كو ڕاهێنه‌ر ده‌ستی له‌ پۆستی تیپی خه‌ونه‌كان ڕیاڵ مه‌درید به‌ردا و شۆكێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی به‌ بارته‌قای وازهێنانی له‌ یاریكردن دروستكرد.

زیزۆ بڕیارێكی ژیرانه‌ و بوێری به‌ گوێی هه‌موولایه‌ك چرپاندو وه‌كو وێنه‌یه‌ك ژیانی خۆی له‌ یانه‌ی ڕیاڵ به‌شێوه‌ی گه‌وره‌ترین پیاوی تۆپی پێ‌ (PAUSE) كرد.

زێدان ڕۆیشتوو له‌وه‌ تێده‌گات ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ ده‌سته‌به‌ری كردووه‌، به‌ ده‌ ساڵی دیكه‌ بۆی ناكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و جارێكی دیكه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ نوخته‌ی یه‌كه‌م و بینای تیپه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هێنان و ده‌ركردنی یاریزانان دروست بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها زێدان باشتر ئه‌م ڕووداوه‌ی له‌ ئێمه‌ خوێندۆته‌وه‌، كه‌ ناتوانێت به‌م یاریزانانه‌ی له‌ ترۆپكی تێری و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كاندان ڕكابه‌ری جامه‌كان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ باشترین شتێك ئه‌نجامیدا ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌رۆی ڕۆژی هه‌ینی بوو، كه‌ پێرێزی سه‌رۆكیش به‌ بیستنی هه‌واڵه‌كه‌ داوای مانه‌وه‌ی كردبوو.

به‌ هه‌رحاڵ هه‌ندێك باسی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌م پاش چوونی زیزۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تیپی مه‌له‌كی دروست ده‌كات، سه‌ره‌تا به‌هۆی باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ، ئه‌و یاریزانه‌ تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ستی ته‌واوی به‌ ستافی تیپه‌كه‌وه‌ هه‌بوو، به‌ڵام به‌پشت به‌ستن به‌ لێدوانی هه‌فته‌ی پێشووی ئه‌و ستاره‌ و نه‌مانی زێدان و ده‌نگۆی هاتنی نیمار پێده‌چێت ئه‌ستێره‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی میسی ماڵه‌كه‌ی له‌ كاستیانۆ بپێچیته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش گورزێكی دیكه‌ی كه‌مه‌رشكێن ده‌بێت بۆ پێرێز.

جگه‌ له‌وه‌ بابه‌تی كه‌ریم بنزیما له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌كه‌ به‌بێ‌ قسه‌كردن كۆتایی دێت، هه‌رچی گۆڵچی كۆستاریكی كیلۆر ناڤاسه‌ مانه‌وه‌ی له‌ پلانی تیپه‌كه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به‌ زیزۆ، هه‌روه‌ها به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕتیده‌كرده‌وه‌ پێرێز گۆڵچی نوێ‌ بكڕێت و هه‌میشه‌ متمانه‌ی به‌ تواناكانی ئه‌و هه‌بوو.

له‌سه‌ر ئیسكۆ ڕۆیشتنی له‌م وه‌رزه‌دا بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌ ڕاست، كه‌ تا ئه‌م كاته‌یش مانه‌وه‌ی ناوبراو به‌هۆی زێدانه‌وه‌بوو، كه‌ توانیبووی ئارامی هه‌موو تیپه‌كه‌ و ژووی خۆگۆرینی یاریزانان بپارێزێت.

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و لایه‌نی پێگه‌یاندن و متمانه‌ی له‌نێوان ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ و تیپی یه‌كه‌م دروستكرد زێدان بوو، چونكه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی نموونه‌ی: (ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، ماریانۆ دیاز، ئه‌لڤارۆ، ئۆسكار)… تادـی ببه‌خشێت به‌ تیپه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌، كه‌ هه‌ندێك یاریی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ گیان به‌ختی به‌ ژیانی خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌ده‌گ نشینه‌كانی ڕیاڵ هیچیان كه‌متر نه‌بێت له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌نجامی باش و گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌ پلانی یارییه‌كاندا دروست ده‌كرد، به‌ڵام پاش هاتنی ڕاهێنه‌ری تازه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م متمانه‌ و په‌یوه‌ست بوونه‌ به‌ ئه‌كادیمایه‌كه‌ و ئه‌ستێره‌ براوه‌ لاوه‌كان به‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نامێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر پاڵ به‌ دانی سیبایۆسی باشترین یاریزانی (21) ساڵی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاوه‌ ده‌نێت، چی دیكه‌ چاوه‌ڕوانی ڕاهێنه‌ری نوێ‌ نه‌كات، له‌ كاتێكدا زێدانیش به‌هۆی بوونی (كرۆس، مۆدریج، كاسمیرۆ، كۆڤاسیج) هه‌موو وێنه‌ی جوانی ئه‌وی به‌ یه‌ده‌گ كردن كوشتبوو.

ئه‌گه‌ر باسی بێڵی خاوه‌ن دوو گۆڵی كۆتایی ئه‌مجاره‌ش بكه‌ین، ئه‌و به‌هۆی زیزۆوه‌ په‌راوێز خرابوو، یان ڕاستر وایه‌ بڵێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری ڕۆناڵدۆدا خراپ بوو، به‌ڵام له‌كاتی ده‌رچوونی كریستیانۆ له‌ تیپه‌كه‌، ئه‌وه‌ پێرێز پشتگیری مانه‌وه‌ی وێڵزییه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ كۆتایدا ڕیاڵ ناكه‌وێت، به‌ڵام به‌ چاكی ده‌گڵێت، كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی نهێنی ناوبراو له‌ یانه‌كه‌ ده‌مرێت، هه‌روه‌ها كۆچی به‌ كۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌كان ده‌ست پێده‌كات، پلانی تیپه‌كه‌ ده‌شێوێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باسمكرد دۆسییه‌ی (نیمار، لیڤاندۆڤسك، باكایه‌ر) دێته‌ پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری نوێ‌ ئه‌گه‌ر (ڤینگه‌ر، ساری، گوتی، پۆچه‌تینۆ)ـیش بێت گه‌ومانم نییه‌ وه‌رزی یه‌كه‌می به‌ خراپیه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان نه‌ وه‌كو یاریزان و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌كادیمیاكه‌ی مه‌درید نابن به‌ زێدان، كه‌ ئه‌و ته‌نیا خۆی خاڵی هێزی تیپه‌كه‌بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین