ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئایا هەموو سوربوونەوەیەكی پێست بە تای خوێنبەربوون دادەنرێت؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەكەن و پێستیان سور دەبێتەوە و تایان دەبێت شكی نەخۆشی تای خوێن-یان لێدەكرێت و تیمی تایبەتیان بۆ ڕەوانە دەكرێت، دەشڵێت: “هەموو سوربوونەوەیەكی پێست بە بێ بوونی تا نەخۆشی و هەستیاری دیكەیە”.

د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەكەن، ڕەنگە توشی هەستیاری ببن و پێست -یان سوور ببێتەوە، بەڵام هەموو سوربوونەوەیەك نیشانەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون نیە هەرچەندە مامەڵەش لەگەڵ ئاژەڵدا بكات.

وتیشی، “نیشانەی سەرەكی لە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بریتیە لە تای بەهێز، كە ئەگەر كەسی توشبوو لەماوەی حەوت ڕۆژ فریای خۆی نەكەوێت و سەردانی نەخۆشخانە نەكات بە هیلاكی دەبات و ژیانی دەكەوێتە مەترسییەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو حاڵەتانەی لەگەڵ سووربوونەوەی پێستیان تای بەهێزیان هەیە تیمی تایبەتیان بۆ ڕەوانە دەكرێت، ئەگەر دەستیان بە بنكە تەندروستیەكان نەگات، بەدەر لەوە كەسی توشبوو بە هەر هۆكارێكی سوربوونەوەی پێست دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانەكان بكات و چارەسەر وەربگرێت.

کوردستان

پەكەكە كوژرانی 4 سەربازی توركیای ڕأگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە دەڤەری بارزانی باشوری كوردستان كوژرانی 4 سەربازی سوپای تورك ڕادەگەیەنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەپەگە) كە باڵی سەربازی (پەكەكە)یەلەبارەی چالاكیی گەریلاكان لە باشوری كوردستان لەدژی سوپای تورك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، دوێنێ كاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەكی ئێوارە، لە نزیك گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری كوردستان چالاكییەك ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاكییەدا 4 سەربازی سوپای تورك كوژران.

بەرپرسانی توركیا ڕایانگەیاندووە، كە نزیكەی 30 كیلۆمەتر خاكی باشوری كوردستانیان بەزاندووە و هاتونەتە ناو خاكی هەرێم بۆ لێدانی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانییەوە بۆ هاوڵاتیان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی و پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەش بۆ هاوڵاتیان ڕووندەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دراوە بە (خەڵك) ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە، كە بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتیمانیان تا 29-7-2018یە و لە (سلێمانی، ڕانیە، هەڵەبجە، دوكان، بازیان، چوارقوڕنە، بەكرەجۆ، شارباژێر، پشدەر، ھێرۆ، تانجەرۆ، دەربەندیخان، پێنجوین، حاجیاوا) كارتی نیشتمانیان پڕكردوەتەوە سەدانی بنكەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

دەقی ئاگادارییەكە:
داواكارین لەو هاووڵاتیانەی كە بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتیمانیان تا (٢٩/٧/٢٠١٨)یە و لەشوێنەكانی (سلێمانی‌ _ رانیە _ هەڵەبجە _ دوكان _ بازیان _چوارقورنە _ بەكرەجۆ _شارباژێر_ پشدەر – ھێرۆ- تانجەرۆ – دەربەندیخان – پێنجوین-حاجیاوا) كارتی نیشتمانیان پڕكردوەتەوە سەدانی بنكەكانیان بكەن.
رۆژانە لە یەكشەممەوە تا پێنج شەممە لەسەعات ( 2 ) پاشنیوەڕۆ بۆ سەعات5 ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ ئەو فەرمانگانە بكەن كە مامەڵەی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێكردوە بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.
‏‎پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیی…
‏‎1- رەگەزنامەی‌ عیراقی‌
‏‎2- پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎3- وەێلی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێك سیناریۆی تێنەپەڕاندنی پڕۆژە چاكسازییەكە ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرچەندە كۆدەنگی لەسەر تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە، بەڵام سیناریۆكە بەشێوەیەكە كە ئەو یاسایە تێنەپەڕێت.

چەندین مانگە پڕۆژە یاسایەكی چاكسازی لەنێو ساحەی حكومەتی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستاندا هاتوچۆی پێدەكرێت‌و هەریەكەیان دەیەوێ “گۆڵ” لەویتریان بكات‌و هەر ئەنجامێكی نەخوازراو دوای یاساكە بخاتە ئەستۆی ئەویتر.

ئاری عەبدولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، فراكسیۆنەكەی داوایكردووە، پڕۆژەكە بگەڕێنرێتەوە نێو پەرلەمان‌و تێپەڕێنرێت‌و مادەی سێی لێ دەربهێنرێت، ئەو مادەیە حكومەت بەپێی رێكاری یاسایی خۆیان چارەسەری بكەن، چونكە ئەوە پەیوەندی بە بودجەوە هەیەو كاری پەرلەمان نییە.

وتیشی، یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی كە ئەنجومەنی وەزیران نایەنە پەرلەمان، هۆكارەكەی ئەوەیە پەرلەمان پێداگری لەسەر گەڕانەوەی هەندێك دەرماڵە دەكەن‌و ئەوانیش لەگەڵ ئەوەدا نین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەت دەیانەوێ تەواوی پاكێجەكە كە نزیكەی 24 مادەیە سەرلەبەری كە نزیكەی 150 ملیار دەگەڕێتەوە بۆ خزێنەی حكومەت بەو شێوەیە بڕوات، بەڵام پەرلەمان بۆ هەندێك مادە كە پەیوەندی بە هەندێ دەرماڵەی ترسناك‌و جۆراوجۆرەوە هەیە بەشێكی گەڕاندووەتەوە ئەسڵی خۆی‌و حكومەتیش قبوڵی ناكات.

ئاشكراشیكرد، لەم بارەدا پڕۆژەكە تێناپەڕێت‌و پێویستی بە جۆرێك لە رێكەوتن هەیە لە نێوان پەرلەمان‌و حكومەتدا، چونكە نە پەرلەمان خۆی دەخاتە بەرپرسیارێتییەك كە بڕینی قوتی خەڵكەو نە حكومەتیش ئەوە دەكات.

سەبارەت بەو بڕە بودجەی كە وەك دەڕماڵە دەدرێتە فەرمانبەران ناوبراو رایگەیاند، ئەوەی ئەوان تەخمینیان كردووە لانی كەم یەك لەسەر چواری 150 ملیارەكە دەبێت.

ئاری عەبدولەتیف راشیگەیاند، بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بێگومانم لەوەی ئەم پڕۆژەیە تێناپەڕێت، چونكە نزیكەی 100 هەزار هاووڵاتی ئەم پڕۆژە چاكسازییە دەیانگرێتەوە، ئەو كەسانەش زۆرینەیان كادیری ئەو حزبانەن كە نایانەێ لە پەرلەمان تێپەرێت‌و مەترسی بۆسەر دەنگدەرانیان دروست دەكات‌و بەشێكە لەو سیناریۆیەی كە خۆیان هەڵگرینی.

وتیشی، جگە لە حزبە دەسەڵاتدارەكان، حزبیتر هەن نایانەوێ یاساكە تێپەڕێت‌و لەوانەیە كاریگەری لەسەر ئەوانیش دروست بكات، بە گشتی بەكۆی دەنگ ئەوەیە كە تێپەڕێت، بەڵام سیناریۆكە ئەوەیە تێنەپەڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین