بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران کەمکردەوە


بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران لە حەوت ھەزار دۆلارەوە بۆ دوو ھەزار دۆلار کەمکردەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ١٩ی ئەم مانگەوە ھەر گەشتیارێک دەتوانێت دوو ھەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، لە کاتێکدا پێشتر ھەر گەشتیارێک بری حەوت ھەزار دۆلاری پێدەدرا، ئەوەش بەو ئامانجەیە کە هاووڵاتی پێویست ناکات رێژەیەکی زۆری پارە بەشێوەی نەقدی لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت، بەگوێرەی رێنماییەکانی گەشتکردنیش پارەی نەقدی تەنها لەو شوێنانەدا پێویستە بەکاربهێنرێت کە گرفتی سیستمی بانکیان تێدایە.

بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بەردەوامیش دەبن لە فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەبێ ئەوەی بڕی فرۆشتنی دۆلار کەمبکرێتەوە ود اواش لە سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات پەیوەندی بکەن بە هەردوو کۆمپانیای وێسترن یونیەن و مونی گرام بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی تایبەت بە گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بەشێوەی هەژماری کەسی یان بازرگانی، تاوەکو ئەوانیش بتوانن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی سودمەند ببن.

“دەبێت غازی هەرێم پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە ئینجا بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێتەوە”
پێشت “دەبێت غازی هەرێم پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە ئینجا بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێتەوە”
سودانی: سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌
دواتر سودانی: سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌
پەیوەندیدار