ئەمریكا، ئەوەی منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت


یاسادانەرانی حزبی كۆماری لە ساوس كارۆڵینای ئەمریكا بەنیازن گۆڕانكاریی لە یاسای تاوانەكاندا بكەن، سەبارەت بە ڕێگەدان بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو ژنەی كۆرپەلەكەی لەباردەبات.

پرۆژە یاساكە كە پێی دەوترێت “یاسای پاراستنی یەكسان بەرلەدایكبوون لە ویلایەتى كارۆڵینای باشوور لە ساڵی 2023″، گۆڕانكاریی بەسەر پێناسەی “كەس”دا دەهێنێت، بەپێی یاسای ویلایەتەكە كە هێلكەی پیتێنراو دەگرێتەوە، ئەمەش خاڵی دووگیانی پێدەدات بۆ پاراستنی یەكسانی بەپێی یاساكانی تاوانی كوشتن لە ویلایەتەكە و سزای لەسێدارەدان دەیگرێتەوە.

پرۆژە یاساكە ئەو دوو گیانە بەدەردەكات كە نەشتەرگەریی لەباربردنی بۆدەكرێت”چونكە ناچاركراوە ئەوە بكات بەهۆی هەڕەشەی مردنی چاوەڕوانكراو یان زیانگەیاندێكی زۆر بە جەستە”. هەروەها ڕێكارێكی پێویست لەخۆدەگرێت بۆ خۆلادان لە مردنی دایك “كاتێك هەموو ڕێگەچارەكانی تر دەگیرێنەبەر بۆ ڕزگاركردنی ژیانی منداڵەكە كە هێشتا لەدایك نەبووە و هیچ ڕێگەچارەیەكی تر بەردەست نابێت”.

لانی كەم 18 ویلایەتی ئەمریكایی بەشێوەیەكی تەواوەتی لەباربردنییان قەدەغەكردووە، بەڵام دادگاكان لە هەشت ویلایەت ڕێگەیان لەو قەدەغەكردنە گرتووە.

 

بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا کاندیدەکانی بنێرێتە پەرلەمان
پێشت بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا کاندیدەکانی بنێرێتە پەرلەمان
“بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر بێت”
دواتر “بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر بێت”
پەیوەندیدار