ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شێڤرۆلێت نرخ و تایبەتمەندییەکانی سێلڤێرادۆی نوێی ڕاگەیاند

خەڵک-

لە سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیای شێڤرۆلێت نەوەیەکی نوێی سێلڤێرادۆی ڕاگەیاند کە پیکابێکی قەبارە گەورەیە بە دیزاینێکی سەرنجراکێشەوە، ئەمڕۆش کۆمپانیاکە نرخی ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگەیاند کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەکانی جیھانەوە.

شێڤرۆلێت ئاشکرای کرد، نەوەی نوێی سێلڤێرادۆ بە چوار جۆر بزوێنەر دەخەنە بازاڕەوە، کە ئەمانەن:

یەکەم: بزوێنەرێکی 4 پستۆنیی ڕێک بە قەبارەی 2.7 لیتر لەگەڵ توربۆ چارجەر، ئەم بزوێنەرە دەتوانێت ھێزی 310 HP و تۆرکی 427 NM دەربکات، ئەوەش بۆ بزوێنەرێکی لەو شێوەیە داھێنەرانەیە بە شێوەیەک بۆ تێکڕای 100 کیلۆمەتر، تەنھا 9 لیتر بەنزین دەسوتێنێت.

دووەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.0 لیتر، کە تا ئێستا وردەکارییەکانی ڕانەگەیەنراوە.

سێیەم:  بزوێنەرێکی V8 ـی قەبارە 5.3 لیتری، بە ھێزی 355 HP و تۆرکی 519 NM.

چوارەم: بزوێنەرێکی V8 ـی قەبارە 5.3 لیتری، بە ھێزی 355 HP و تۆرکی 519 NM.

پێنجەم: بزوێنەرێکی V8 ـی قەبارە 6.2 لیتری، بە ھێزی 420 HP و تۆرکی 624 NM.

جگە لەم بزوێنەرەی کۆتایی کە دەبەسترێتەوە بە گێربۆکسێکی نوێی 10 نمرەییەوە، سەرجەم بزوێنەرەکانی دیکە گێربۆکسێکی 8 نمرەییان لەسەر دادەنرێت.

شێڤرۆلێت ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دەیەوێت تەکنیکێکی نوێ لەسەر بزوێنەرەکانی سێلڤێرادۆی نوێ جێبەجێ بکات، کە وا دەکات لە کاتی ناپێویستدا 1 تا 7 پستۆنی بزوێنەرەکە لە کار دەکەوێت و بەپێی پێویستیش دەکەونەوە کار، ئەوەش وا دەکات سوتانی بەنزین و دەردراوی گازە ژەھراوییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

وەک ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، نرخی سێلڤێرادۆی نوێ لە ئەمریکا لە 29.800 دۆلارەوە دەستپێدەکات و تا 67.000 دۆلار دەڕوات لە پێی ئاست و تایبەتمەندیی و پاکێجەکان.

2018 chevrolet silverado interior colors Inspirational 2018 Silverado 1500 Pickup Truck

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆفیا یەکەم ڕۆبۆت لەسەر قاچ دەڕوات قسە دەکات هاوشێوەی مرۆڤ

خەڵک –
داهێنانە تەکنەلۆژییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر گەشە دەسەنن،  ڕۆبۆتی سۆفیا  کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە کاری لەسەر دەکرێت، دەتوانێت هەتا دووری 0.6 میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات بە هاوکاری قاچە جێگیر و پتەوەکانی.

لە ماوەی ڕابردووداو لە کۆنگرەی ئامێرە زیرەک و ڕۆبۆتەکاندا، کەناڵی CNBC دیمانەیەکی سۆفیای بڵاوکردەوە  کە سۆفیاى ڕۆبۆت گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکەدا  دەربارەی داهاتووی تەکنەلۆژیا .

سۆفیا، هەر ئەوەندەنییە کە بڕوات و قسەش بکات،  دەتوانێت سەری بجوڵێنێت بەملاو لادا، برۆ و چاوەکانی دەجوڵێنێت، بە پێی ئەو بارەی تێیدایە خەندەی پێویست دەکات بۆ بەرامبەرەکەی کە پێک دێت لە ٦٠ جوڵەی جۆراوجۆری دەموچاو.

دەست جوڵان بە هەموو جۆرێک تایبەتمەندییەکی دیکەی خاتوو سۆفیای ڕۆبۆته.

Image result for Sophia robot

Image result for Sophia robotImage result for Sophia robot

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای تێسلا کارگەیەکی ئۆتۆمبێلەکانی دەباتە وڵاتێکی دیکە

خەڵک-

كۆمپانیای تێسلای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، یه‌كه‌م كارگه‌ی خۆی جگه‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ وڵاتی چین ده‌كاته‌وه‌.

تێسلا رایگه‌یاندووه‌، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، له‌ شاری شانگەهای ده‌ست به‌ دروستكردنی كارگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ له‌و کارگەیەدا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و له‌ پلانیاندایه‌ ساڵانه‌ ٥٠٠ هه‌زار ئوتومبێل دروستبكه‌ن.

به‌رپرسانی شانگەهای رایانگه‌یاندووه‌، ئێلۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی شانگەهای، ینگ یۆنگ و به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا رێككه‌وتنی له‌باره‌ی بنیاتنانی كارگه‌كه‌وه‌ واژووكردووه‌ و كارگه‌كه‌ گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌بێت له‌ شاره‌كه‌دا.

تێسلا له‌ ساڵی ٢٠١٤ دا ده‌ستی به‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كردووه‌ له‌ بازاڕەكانی چین و رێژە‌ی ١٥٪ باجی گومرگ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ كالیفۆرنیاوه‌ هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت، سه‌ر باری ئه‌مه‌ش چین دوای ئه‌مریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی کۆمپانیای تێسلایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بەمەش ئاستی سکیوریتی تۆڕەکە باشتر دەبێت

خەڵک
بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن. ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت. پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
سەرچاوە:کاروان ئای تی.

Image result for messenger

Image result for messenger security

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین