زانا هۆڵەندییەكە بۆ بوومەلەرزە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە هۆشداری دەدات


زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە هۆشداری ڕوودانی زنجیرەیەك بوومەلەرزەی بەهێز دەدات، بەبێ ئەوەی شوێن و ناوچەی ئەو بوومەلەرزانە ئاشكرا بكات، دەشڵێت: “كاتی یەكگرتنی ئەندازەیی هەسارەكان، شاهیدی چالاكییەكی بوومەلەرزەیی بەرچاو دەبن”.

فرانك هۆگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی ئازاری 2023 لەتوێتێكدا ئاشكراشی كرد، كە “بەپێی كاتی یەكگرتنی ئەندازەیی هەسارەكان لەڕۆژانی 16 تا 19ی ئەم مانگە ژمارەیەك بوومەلەرزەی بەهێز ڕوو دەدەن”، بەبێ ئەوەی شوێن و ناوچەی ئەو بوومەلەرزانە ئاشكرا بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، فرانك هۆگەربێتس، دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی 6ی (شوبات)ی ئەمساڵ، كە توركیا و سوریای گرتەوە ناوبانگی دەركرد، كە سێ ڕۆژ پێش ڕوودانی هۆشداریی لەبارەی ئەو بوومەلەرزە دابوو.

باشترین جۆرەكانی گژوگیا بۆ كۆنیشانەی كرژی قوڵۆن كامانەن ؟
پێشت باشترین جۆرەكانی گژوگیا بۆ كۆنیشانەی كرژی قوڵۆن كامانەن ؟
ڕێككەوتی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن تەقەی تێكەوت
دواتر ڕێككەوتی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن تەقەی تێكەوت
پەیوەندیدار