ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٣ قۆناغی جیاوازی پەروەردەی کوڕان کە گرنگە هەموو دایک و باوکێک زانیاری لەسەری هەبێت

خێزان

بۆ دایک و باوک هەمیشە پەروەردەکردنی کوڕ کارێکی قورستر بووە، بەتایبەتیش لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ئەمەی خوارەوە ٣ ئاستی پەروەردەکردنی کوڕە کە گرنگە هەموو دایک و باوکێک زانیاری لەسەر هەبێت:

 

– تەمەنی ١ بۆ ٦ ساڵ

لەم تەمەنەدا تەنها منداڵێکی ناسک و سادەیە و پێویستە هەر وەک کۆرپەیەکیش مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەوەی گرنگە لەم قۆناغە ئەوەیە کە هەست بە خۆشەویستی و گرنگیپێدانی دایک و باوکی بکات بۆی.

کوڕ زۆر چاو لە باوکی دەکات، هەر بۆیە پێویستە باوکان بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکەن کە دەیانەوێت کوڕەکەشیان وابێت، جگە لەوەی گرنگە کە دایکشی لە پاش ٢ ساڵی زیاد لە پێویست کوڕەکەی وابەستە نەکات بەخۆیەوە و سنورێک بۆ نازهەڵگرتنی دابنێت.

 

 

– تەمەنی ٦ بۆ ١٣ ساڵ

لەم تەمەنەدا جیاوازیە ڕەگەزیەکان دەستپێدەکات و دەبێت لات ئاسایی بێت، ئیدیی کوڕانە ڕەفتار دەکات و حەز بە دەمانچە و ئۆتۆمبێل و ئەو شتانە دەکات کو کوڕ حەزی پێیەتی، بۆیە گرنگە کە ڕێز لە خواستەکانی بگیرێت.

جگە لەوەش تەمەنێکی گونجاوە بۆ فێربونی شتی نوێی و دەتوانیت هەوڵی لەگەڵ بدەیت شت فێرببێت، فێری بکە کە وردە وردە پشت بە خۆی ببەستێت.

 

 

– تەمەنی ١٤ ساڵ بەرەو سەر

ئەمە قۆناغی هەرزەکاریە و سەختترین قۆناغی پەروەردەی کوڕانە، چونکە توڕە و شەڕانی دەبن، دەبێت تێی بگەیەنیت کە ئەو بەرپرسیارە بەرامبەر هەڵسوکەوت و کردەوەکانی خۆی، ڕێگی بدە کە کەسایەتی تایبەتی خۆی درووستبکات، پێشتریش یاسا و ڕێساکانی بۆ دیاری بکە، تا دواتر بەپێی ئەوە قسەی لەگەڵدا بکەیت.

 

گرنگترین شت لە پەروەردەی ئەم قۆناغە ئەوەیە کە خۆشت نمونەیەکی جوانبیت بۆی، چاوەڕیی شتێکی لێمەکە بیکات کە خۆت نەیکەیت.

 

ریکلام

ماڵداری

٢١ بیرۆکەی جوان و بەسوود بۆ هاوین

٢١ بیرۆکەی جوان و بەسوود بۆ هاوین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

فێڵێکی ئاسان بۆ دوورخستنەوەی مشک و جرج لە ماڵەکەت

خێزان

مشک و جرج بە گشتی ڕقیان لە بۆنی نەعنایە، جگە لەوەی لێشی دەترسن، هەر بۆیە ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنیت لە دژیان.

چای کیسی نەعنا بکڕە و چایەکەی بخۆرەوە (عافێتت بێت)، دواتر کیسە چاکە فڕێبدەرە ئەو شوێنانەی کە دەستت پێی ناگات، وەک ژێر قەنەفە و کەوانتەر و سوچەکان.

بۆنی نەعناکە و شێوەی کیسەکەش بە چرچی دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەم پێی بێزار ببن هەم بترسن و نەیەن بە لاتاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٢٧ بیرۆکەی ناوازە بۆ چارەسەری کێشەکانی عەرەقکردنەوە لە هاویناندا

٢٧ بیرۆکەی ناوازە بۆ چارەسەری کێشەکانی عەرەقکردنەوە لە هاویناندا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین