ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن فویل پەمپی ئۆتۆمبێلەكەت لە سووتان دەپارێزیت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
ساڵانە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین، دیاردەی سوتانی فویل پەمپی ئۆتۆمبێل بەرۆكی شۆفێران دەگرێت و شارەزایانی بواری وزە و چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل (فیتەر) هۆكارەكەی بۆ خراپی جۆری بەنزین دەگێڕننەوە.

بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لەم گەرمای هاوینەدا پەكت نەخات و فیول پەمپی نەسوتێت، یان تووشی ڕووداوی نەخوازراوی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل نەبیت، پێویستە لەسەر شۆفێران ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكەن:

1- ھەوڵ بدە لەو بەنزینخانانە بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، كە ناوبانگی باشیان ھەیە و كوالێتیی بەنزینەكەیان بەرزە (ئۆكتان).
2- ھەوڵ بدە ڕێژەی بەنزینی تانكییەكەت لە نیوە كەمتر نەبێت، بۆ ئەوەی ڕێگا لە گەرمبوون و ڕاكێشانی پیسی بگرێت بۆ ناو فویل پەمپەكەت.
3- ھەوڵ بدە زوو زوو (مەسفا) فلتەری بەنزین بگۆڕیت، چونكە گیرانی دەبێتە ھۆی پاڵەپەستۆ خستنە سەر فویل پەمپ.
4- دووربكەوەرەوە لە جۆر و كوالێتی خراپی فویل پەمپ، ھەوڵ مەدە كامە ھەرزانترین جۆریەتی تۆ بیكڕیت، چونكە ئەمە ژیانت دەخاتە مەترسییەوە.
5- ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گڕی گرت، بەتایبەتی تانكی بەنزین كەمتر لە خولەكێكت لەبەردەستە بۆ خۆڕزگاركردنت، خۆت ھەوڵی كوژاندنەوەی مەدە، چونكە مەترسیدارە و باشترە یەكسەر پەیوەندی بە بەرگری شارستانی بكەیت بە ژمارە (115 یان 125).
6- ئامێرێكی ئاگركوژێنەوەی دەستی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ، چونكە سەر و ماڵت دەپارێزێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆفیا یەکەم ڕۆبۆت لەسەر قاچ دەڕوات قسە دەکات هاوشێوەی مرۆڤ

خەڵک –
داهێنانە تەکنەلۆژییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر گەشە دەسەنن،  ڕۆبۆتی سۆفیا  کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە کاری لەسەر دەکرێت، دەتوانێت هەتا دووری 0.6 میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات بە هاوکاری قاچە جێگیر و پتەوەکانی.

لە ماوەی ڕابردووداو لە کۆنگرەی ئامێرە زیرەک و ڕۆبۆتەکاندا، کەناڵی CNBC دیمانەیەکی سۆفیای بڵاوکردەوە  کە سۆفیاى ڕۆبۆت گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکەدا  دەربارەی داهاتووی تەکنەلۆژیا .

سۆفیا، هەر ئەوەندەنییە کە بڕوات و قسەش بکات،  دەتوانێت سەری بجوڵێنێت بەملاو لادا، برۆ و چاوەکانی دەجوڵێنێت، بە پێی ئەو بارەی تێیدایە خەندەی پێویست دەکات بۆ بەرامبەرەکەی کە پێک دێت لە ٦٠ جوڵەی جۆراوجۆری دەموچاو.

دەست جوڵان بە هەموو جۆرێک تایبەتمەندییەکی دیکەی خاتوو سۆفیای ڕۆبۆته.

Image result for Sophia robot

Image result for Sophia robotImage result for Sophia robot

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای تێسلا کارگەیەکی ئۆتۆمبێلەکانی دەباتە وڵاتێکی دیکە

خەڵک-

كۆمپانیای تێسلای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، یه‌كه‌م كارگه‌ی خۆی جگه‌ له‌ ئه‌مریكا، له‌ وڵاتی چین ده‌كاته‌وه‌.

تێسلا رایگه‌یاندووه‌، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، له‌ شاری شانگەهای ده‌ست به‌ دروستكردنی كارگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ له‌و کارگەیەدا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و له‌ پلانیاندایه‌ ساڵانه‌ ٥٠٠ هه‌زار ئوتومبێل دروستبكه‌ن.

به‌رپرسانی شانگەهای رایانگه‌یاندووه‌، ئێلۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای تێسلا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی شانگەهای، ینگ یۆنگ و به‌رپرسانی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا رێككه‌وتنی له‌باره‌ی بنیاتنانی كارگه‌كه‌وه‌ واژووكردووه‌ و كارگه‌كه‌ گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌بێت له‌ شاره‌كه‌دا.

تێسلا له‌ ساڵی ٢٠١٤ دا ده‌ستی به‌ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كردووه‌ له‌ بازاڕەكانی چین و رێژە‌ی ١٥٪ باجی گومرگ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ كالیفۆرنیاوه‌ هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێت، سه‌ر باری ئه‌مه‌ش چین دوای ئه‌مریكا دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی کۆمپانیای تێسلایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بەمەش ئاستی سکیوریتی تۆڕەکە باشتر دەبێت

خەڵک
بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن. ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت. پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
سەرچاوە:کاروان ئای تی.

Image result for messenger

Image result for messenger security

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین