ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە



 

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە بووە مایەی ژیانەوەی دەریاچەی دوكان و ئاستی ئاوی بەنداوەكەی بە بڕی 46 سم بەرزكردەوە .

كۆچەر جەمال ڕایگەیاندووە:”ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەرزبۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بارینی نزیكەی 60 ملم باران لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو”.

بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان:”ئاستی ئاوی بەنداوەكە 46 سم بەرزبۆتەوە و ئاستی ئاوی دەریاچەكەش بەبڕی مەترێك و حەفتا سانتیمەتر بەرزبۆتەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی حكومی ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كردووە بە نزیكەی 17 سم و ڕایگەیاندووە”ئەو ئاوەی ئێستا لە بەنداوەكەدایە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە، هۆكاریی ئەمەش بۆ ئەو شەپۆلە بارانبارینە دەگەڕێتەوە كە لەم ماوەیەدا ڕووی لە ناوچەكە كرد”.

 

 

 

عیماد محەمەد: سەردەكەوین بۆ جامی جیهان
پێشت عیماد محەمەد: سەردەكەوین بۆ جامی جیهان
نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆدا
دواتر نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆدا
ەیوەندیدار