ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٢٢ ئامێری تەکنەلۆژی زۆر ناوازە منداڵەکان لە داهاتوودا پیر دەبن و بەکاری دێنن

خەڵک
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامێری زۆر ناوازەی تەکنەلۆژین دەکرێت لە داهاتوودا کە منداڵەکانی ئێستا دەبن بە داپیرە سوودی لێ ببینن.

ستاندێک بۆ ئەوانەی ئایپاد زۆر بەکاردێنن.

خۆی جلەکانت ئوتو دەکات.

بڵندگۆیەک ڕێت پێدەدات دەست لە موزیکەکان بدەیت.

تەلەفزیۆنێکی جیاواز دەتوانیت پشتەوەی ببینیت.

کاتژمێر لەسەر نینۆک.

شێوازێکی نوێ لە کاراۆکی.

بەفرگرێکی جیاوازە بە شێوەیەکی جیاوازتر شتەکان گەر

ئازار ناهێڵێت.

ئامێرێک زمانی ئاژەڵان دەگۆڕێت بۆ مرۆڤ.

سەعاتی چەرخ.

قاچ فێنک دەکاتەوە.

جانتای ڕۆبۆتی خۆی دێت بە دواتدا.

پەنجەی زیرەک بۆ پێوانی دوری شتەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر.

پێڵاوی سێڵفی خۆی وێنە دەچرکێنێت.

ئامێرێکی ناوازە ئاڵتوون و کەرەستەکانی دیکە بەرز دەکاتەوە.

قەڵەمێک خۆی شتەکان پرێنت دەکات.

دووشی بازنەی بە شێوەیەکی جیاواز ئاوەکە بەر هەموو گیانت دەکەوێت

کامێرای ئینستاگرامی.

قەڵەمی سێ دووری.

قەڵەمێک دەنگ دەگۆڕێت خاڵ تۆمارکەر.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

١٣ داهێنانی تەکنەلۆژی سەرسوڕهێنەر ژیان ئاسانتر دەکەن

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی تەکنەلۆژی ناوازەن، کە هەندێکیان لە ئێستادا بەردەستن و هەندێکی دیکەیان لە داهاتوودا بەردەست دەبن.

ئەندازیارێکی هۆڵەندی جۆرە ئامێرێکی زیرەکی بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت دەموچاوی پشیلەکەی بناسێـتەوە و چوونکە لە دەرەوە پشیلەی زۆری لێیە و ئەم کارەشی ئاسانکاری دەبێـت بۆی تاوەکوو هەموو کات هەڵنەسێتەوە و دەرگا بکاتەوە.

وێنەگرتنی سێڵفی لەلایەن درۆنەکانەوە

کۆمپانیاکانی ڕیکلام توێژینەوەکانیان زۆر فراونتر دەبێت و دەتوانن ئامێرێکی وا دروست بکەن بە خوێندنەوەی چاوی ڕەگەزی خەڵکی دیاری دەکات و تاوەکوو ڕاپۆرتێک کۆبکاتەوە لەسەر ئەو کەسانەی چاویان لە ڕیکلامەکە کردووە.

تەکسی هەوایی خێرای 125 میل دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

یەکەم خانووی پرنت کراوی سریدی لەلایەن ئامێرەوە لە تەکساسە و پێشبینی دەکرێت ئەم جۆرە خانوانە زیاتر بەر بڵاوببن.

جلەکان دەگونجێنرێن لەگەڵ هەموو بارێکی کەشوهەوادا.

قەبارەی داتای زەخیرەکراو لە ئامێرەکاندا زۆر زیاتر دەکرێن و قەبارەیان بچوکتر دەکرێتەوە و لە ئێستادا کۆمپانیای ئای بی ئێم لەسەر تەنۆلکەی زۆر بچووک زانیارییەکان پاشەکەوت دەکات.

درۆنەکان دەتوانن جێی ماتۆڕەکانی دیلڤەری بگرنەوە، و لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا کار لەسەر ئەم شێوازە دەکەن.

چوکلاتە و پیزای سریدیش واقیعێکی دوور نییە و ئەگەری ڕودانی هەیە و خەڵکیش حەز دەکەن تامەکەی تاقی بکەنەوە.

دابینکردنی پلەیستەیشن لە نێو شوێنی چاوەڕوانی فڕۆکەکاندا بە شێوازێکی جیاواز لە پێشتر.

کەسانی نابینا دەتوانن بە دەست لێدان لە شتەکان و لە ڕیی دەستکێشێکەوە لە مێشکیاندا وێنای شتەکە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێنج هۆکار بۆ نەکڕینی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ

خەڵک-

هەمیشە دەڵێین مۆبایلەنوێیەکان شایەنی کڕینن، ئێستاش کە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراوی وەک ئەپڵ ئایفۆنی نوێی خستووەتەوە بازاڕەوە، لەوانەیە ڕاستەوخۆ بچینە بازاڕەکان و بیانکڕین. بەڵام ئێستا سیاسەتی قوڵی کۆمپانیاکان هاتووەتەوە گۆڕێ، لەوانەش ئەپڵ کە بە ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە نوێیانە بووە جێگای باسی ماڵپەڕەکان، کە زۆرێک باسیان لەوە دەکرد ئەم ئایفۆنە نوێیانە شایەنی کڕین نییە، بۆیە لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ دووبارە بیرکردنەوەمان بۆ کڕینی مۆبایلەکە. ئێستاش ١٠ هۆکاری باش بخوێنەوە بۆ نەکڕینی مۆبایلەکە:

ئایفۆنە نوێیەکان بەڕاستی نرخییان بەرزە

نرخی ئایفۆن XS Max لە ١,١٠٠ دۆلار و ئایفۆن XS لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکەن، کە لە کاتێکدا ئەمانە نرخی بیرگەی ٦٤ گێگابایتین! بە دڵنیاییشەوە ئێستا خەڵک ئارەزوویان لە بیرگەیەک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت نەماوە بۆیە ئەگەر یەکێک بیرگەیەکی فراوانی بوێت و ئەم ئایفۆنە بکڕێت، دەبێت ١,١٥٠ دۆلار بدات بە ئایفۆنی XS بۆ وەرگرتنی بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت، وە ئەگەر زیاتریش دەوێت ئەوا نرخەکەی خەیاڵی دەبێت هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە. ئەمە پارەیەکی زۆرە، پێت وانییە بەمە بتوانیت ماکبووک Airـێکی نوێ بکڕیت؟ یان پارەکەت پاشەکەوت بکەیت؟

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی XS

کڕینی ئایفۆن X لە جیاتی ئایفۆنەنوێیەکان لە باشترین هۆکارەکانن بۆ نەکڕینیان، ئەپڵ داشکانی لە نرخەکەی کردووە و ١٠٠ دۆلار نرخی کەمترە. ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئایفۆن ٧یت یان ٨، وە ئەگەر دەتەوێت مۆبایلی نوێی ئایفۆن بکڕیت ئەوا وا باشترینە ئایفۆن X بکڕیت، بە ڕێژەیەکی باش لە هەمان ئاستی ئایفۆن XSـدایە، هەمان توانای کامێرا، بوونی ناسینەوەی کەسێتی دەموچاو بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە، هەروەها بە نزیکەیی هەمان خێرایی و توانای ئایفۆنەنوێیەکان، هەروەها هەمان شێوەی دیزاین، بە نرخێکی زۆر کەمتر.

نەبوونی هیچ داهێنانێکی جیاواز لە ئایفۆن XS

ئایفۆن 6s تایبەتمەندی 3D Touchی هەبوو، ئایفۆن ٧یش کامێرای دووانەهاوێنە و ئایفۆن Xیش تایبەتمەندی ناسینەوە ڕووخسار بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە و هەروەها بوونی هەستەوەرەکان لە بەشی سەرەوە لەگەڵ بوونی ڕوونمایەک لە جۆری ئۆلێد. بەڵام لە ئایفۆن XS Wـدا، هیچ تایبەتمەندییەکی بکوژ نییە. ئەوەی هەبێت تایبەتمەندی Smart HDRـە بۆ ڕوونما و دەستکاریکردنی شێوەی پۆرترەیتی وێنەکان، بەڵام ئەمانە داهێنان نین و لە مۆبایلەکانی دیکەدا پێشتر هەبوون.

ئایفۆن XS بەو ڕێژە زۆرە لە ئایفۆن X خێراتر نییە

هەرچەندە ئەپڵ بە گرنگییەوە باسی لە خێرایی مۆبایلەکانی دەکرد، بەوەی لەسەر پڕۆسێسەری A12 کاردەکەن، بەڵام جیاوازییەکە لەگەل ئایفۆن X زۆر نییە! وەک لە هەڵسەنگاندنەکانی توانای ئایفۆن XS کە لە وێنەکەدا دیارە، خێرایی ١ ناوکی ئایفۆن XS دەگاتە ٤,٨١٣ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەشتووەتە ١٠,٢٦٦. لە کاتێکدا ئایفۆن Xی ڕابردوو لە ١-ناوکیدا تواناکەی گەیشتە ٤,٠٦١ خاڵ و لە ٢-ناوکیدا گەیشتە ٩,٩٥٩ خاڵ. ئەمە جیاوازییەکی زۆر نییە وایە؟ ئایفۆن xs ئەو ڕێژەخێراییەی نییە کە ئەپڵ باسی لێوە دەکات و بە ٨-ناوکی پڕۆسیسەری A12ی بایۆنیک ناوی دەبات. هەرچۆنێک بێت لەمەوە دەزانین کە لە ڕووی تواناوە جیاوازییەکی زۆریان نییە لە ڕووی خێراییەوە هۆکارێک نییە تا ئایفۆنەکەمان نوێبکەینەوە بۆ ئایفۆن XS.

هەروەها ئایفۆن X هیچ خاوبوونەوەیەکی لێ بەدی ناکرێت و بەڵکو لەگەڵ هاتنی وەشانی iOS 12 خێراتر بووە.

نەبوونی تایبەتمەندی خێرا بارگاویبوونەوە، نەبوونی تایبەتمەندیەکی دڵخۆشکەر لە مۆبایلی ئایفۆن XS

هەروەک دەزانین، بوونی تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوە چەندە گرنگە بۆ ئەوەی لە مۆبایلەکان هەبێت. بەڵام ئایفۆنە زیاد لە ١٠٠٠ دۆلارەکانی ئەپڵ هێشتا تایبەتمەندی خێرابارگاویبوونەوەیان نییە و بیرۆکەی ئەوەشمان نییە ئایفۆن XS چەندێک کاتی دەوێت تا بە تەواوی بارگاویی ببێتەوە. ئەمە هۆکارێکی باش نییە بۆ نەکڕینی ئایفۆنەنوێیەکان؟ ئەپڵ بارگاویکردنەوەی بێ وایەری لابردووە، هەروەها گەیەنەری (بیستۆکی جۆری جیاواز لەگەڵ ئایفۆن)ـیشی لابردووە.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مارسیدس ھەنگاوێکی جیاوازی نا
ئاستی کێبەرکێی بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرز کردەوە

خەڵک-

ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای مارسیدس لە ھەنگاوێکی نوێدا لە شاری ستۆکھۆڵم یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی ئی کیوو سی (EQC) و توانای کێبەرکێی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بەرزکردەوە.

(EQC) ئۆتۆمبێلێکی کرۆس ئۆڤەری (AWD) یە، واتە ھەر چوار تایەکەی ھێزیان لەسەرە و لە دروستکردنیدا پشت بە نوێترین داھێنانە تەکنیکییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەستراوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مارسیدس پشت بە دوو بزوێنەری کارەبایی دەبەستێت کە پێکەوە بڕی 408 HP دەبەخشن بە ئۆتۆمبێلەکە، باترییەکەشی بە یەک بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتری ھەیە.

دوو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە پێشەوە و دواوە لە نێوان تایەکان جێگیر کراون و ھەریەکەیان ھێز دەدات بە دوو تەگەری ئۆتۆمبێلەکە، لەگەڵ ئەوەی گێربۆکسێکی دوو نمرەیی لەگەڵ سیستەمی 4Matic ـی تایبەت بە مارسیدسی لەسەر دانراوە.

لە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە لایەنی جوانی فەرامۆش نەکراوە، ئۆتۆمبێلەکە دەیان سیستەمی نوێی خۆشڕەوتی و سەلامەتی تێدایە کە دەیباتە ئاستی باڵا لە کێبەرکێی بازاڕ بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة

"سيارة حقيقية وليس خيال علمي" ـ مرسيدس تقدم سياراتها الكهربائية "إي كيو" الرائدة، وهذه هي مميزاتها

Posted by ‎DW (عربية)‎ on Wednesday, September 19, 2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین