ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گیراوەیەک بە لیمۆ کە هەم کێش دادەبەزێنێت، هەم جگەر پاکدەکاتەوە

خێزان

خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستەت لە ژەهرەکان بەتایبەتیش جگەر، جگە لەوەی سستمی بەرگەری بەهێزدەکات و کێشت دادەبەزێنێت.

 

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە بە لیمۆ بۆ دابەزینی کێش و پاککردنەوەی جگەر لە ژەهرەکان:

– ١ لیمۆ

– نیو کوپ ئاو

– ١ هێلکەی کوڵاو

– ٢ کەوچکەچا زەیتی زەیتوون

– کەپسولێکی ڤیتامین E1

– پارچەیەک زەنجەفیل

 

هەموو پێکهاتەکان تێکەڵبکە و ڕۆژێک لە بەفرگردا جێی بهێڵە، دواتر ڕۆژانە بەیانیان بەر لە نانخواردن پەرداخێکی لێبخۆرەوە.

ریکلام

تەندروستی

جۆرەکانی پشت ئێشە و هۆکارەکانی

پشت پێکدێت لەبڕبڕەکان ، دیسک دەکەوێتە نێوان بڕبڕەکان، بەستەر ڕیشاڵ، وە دڕکەپەتک بەناو بڕبڕەکان تێ دەپەڕێ هەر ٸازارێک لەم پێکهاتانە روو بدات دەبێتە هۆی پشت ئێشە. جۆرەکانی پشت ٸێشە دوو جۆرمان هەیە
یەکەم:پشت ٸێشەی میکانیکیواتا جوڵەی ٸەمە هەوکردنی لەگەڵ نیە، و ڕوودەدات لەٸەنجامی
۱-ڕەقبوونی گڕژبوونی ماسولکەو بەستەرەشانە لە ئەنجامی هەڵگرتنی شتی قورس بەشێوەی ناتەندروست یان دانیشتن بۆماوەیەکی درێژ بەشێوەی ناتەندروست یان سەرمابوون .
‌۲-کێشە لەبڕبڕەکان و دیسکەکان بۆنمونە نزیک بوونەوەی بڕبڕەکان لەیەکتری و خوڕانی دیسکەکان کەٸینزلاق ڕوودەدات یان بوونی سەوەفان لەبڕبڕەکان.
دووەم: پشت ٸێشەی هەوکردن جۆرە پشت ٸێشەیەکە هەوکردنی لەگەڵە واتا نەخۆش تاو لەرزی لێیە یان ٸارەقەی زۆری شەوانە یان کەم وونی کێش هەروەها لەهەندێک نەخۆشی ڕۆماتیزمیش ٸەم جۆرە پشت ٸێشە ڕوودەدات.
هۆیەکانی پشت ئێشە:
1-هۆکاری ڕاستەوخۆ ٸەم هۆکارە پەیوەندی بەپێکهاتەکانی پشتەوە هەیە لەوانە ئینزلاق سەوەفان شێرپەنجە سیلی بڕبڕەکان.
2-هۆکاری ناراستەوخۆ بەهۆی نەخۆشی لە کۆٸەندامیکی تر ئازارەکە بۆ پشت دەگوازرێتەوە وەکو ٸازاری لەکۆئەندامی میزەڕۆ، یان ٸازار لەکۆئەندامی زاوزێ یان کێشەی ڕەحم یان کۆئەندامی هەرس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەبێ کۆلاجین پێستت زوو چرچ دەبێت و لاواز دەبیت، لەکوێ دەتوانیت کۆلاجین دەستبخەیت؟

خێزان

کۆڵاجین  پرۆتینێکی گرنگە  کە  خانەکانی لەشی مرۆڤەو  دروستی دەکات و  بەپێی تێپەڕبونی تەمەن  بەرهەمهێنانی ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە، کۆلاجین ٪٢٥ی ئەو پڕۆتینانە پێک دەهێنێت کە لە شیردەرەکاندا هەیە.

 

کۆلاجین بۆ  بۆ هیشتنەوە و بەهێزکردنی پێست و نینۆک و قژ  و  بەهێزکردن و زیادکردنی جوڵەی جومگەکان و زیادکردنی وزە و زیندەچالاکیەکانی لەش بۆ پاککردنەوەی لەش لە مادە زیان بەخشەکان بەسوودە، گەر کۆلاجینت کەمبێت زووش پێستت چرچ دەبێت.

 

یەمەی خوارەوە چەند سەرچاوەیەکە بۆ ئەوەی کۆلاجینیت لێی دەستبکەوێت:

 

– سیر: هاوکاری جەستە دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و خانە لەکارکەوتوەکان چالاک دەکاتەوە.

– شلیک و شاتوو و تووتڕک   و ئەو پێکهاتانە هەموویان هاوکارن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

– ماسی و بەتایبەتیش ماسی سەلەموون کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ بەسوودن بۆ هاوکاری جەستە لە بەرهەمهێنای کۆلاجین.

– خواردنە پڕتەقاڵیەکانی وەک پڕتەقاڵ و گێزەر و پەتاتەش کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و سەرچاوەی کۆلاجینن.

– خواردنی کۆلاجین بە شێوازی کەپسوول، ئەو کەسانەی کۆلاجینیان کەمە دەتوانن ڕۆژانە کەپسولێکی ٢.٥ گرامی بخۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ نیشانە کە دەری دەخات بەر لەوەی جێگاکەت بتەکێنیت چویتەتە ناویی

خێزان

سونەتی پێغەمبەری خودایە (د.خ)  کە کاتێک دەچیتە جێگاوە، جێگاکەت بتەکێنیت، ئەویش بۆ ئەوەی ئەو مێرووانەی ناو جێگا کە بەچاو نابیدنرێن و دەبنە هۆی هەوکردن نەمێنن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەری دەخات ئەو سونەتەت جێبەجێ نەکردووە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین