ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ژینگە

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تا دوو شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینییەكانی خۆی بۆ چوار رۆژی داهاتوو رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێشنج شەممە، دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ، پێشبینییەكانی خۆی بۆ چوار رۆژی داهاتوو راگەیاند و بەپێی ئەو پێشبینیانەش، تەوژمی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، تا رۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو، بەردەوام دەبێت.

دەزگاكە لە راپۆرتێكیدا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە”لە رۆژی دوو شەممەی رابردووەوە، تەواوی پارێزگاكان بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایان بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی كاریگەریی نزمی هەوادی گەرمی وەرزيی كە تەوژمێكی هەوادی گەرمی لەگەڵدایە.

بەپێی دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ،  تا رۆژی دوو شەممەی داهاتوو، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەردەوام دەبێت.

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 36 پلە و لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 36 پلەو لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 38 پلە و لە سلێمانی 35 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 34 پلەو لە دهۆك 35 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی پێشبینی كەشوهەوای بۆ سبەینێ‌ بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەكانی كەشوھەوای سبەینێی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی پایزە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٧ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دھۆك ٣٧ بە ٢٢ پلە دەبێت، كەركوك ٤٠ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین