ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئابوری

ترەمپ داوای كەمكرنەوەی نرخی بەنزین لەچەند وڵاتێك دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئەمریكا رەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك دەگرێت و داوایان لێدەكات هەر ئێستا نرخی بەنزین داببەزێنن.

ئاژانسی یۆرۆنیوز بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە پەیامێكدا كە لە لاپەڕەی خۆی لەتوێتەر بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، رێكخراوی ئوپێك دەبێت ئەوە بزانن نرخی بەنزین بەرزە و ئەوان كارێكی باش ناكەن.

وتیشی “وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك لەكاتێكدا نرخی بەنزین بەرز دەكەنەوە كە ئەمریكا بە كەمترین خەرجییەوە بەرگری لەوان دەكات، ئەم شەقامە دەبێت دوو لایەن بێت‌و هەر ئێستا نرخەكان داببەزێنن”.

لە چەند رۆژی داهاتووداو بەتایبەت دوای هەڕەشەكان بۆسەر ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بۆ كۆمارییەكانی ئەمریكا هەواڵێكی دڵخۆشكەر نییە، چونكە لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەمی كۆنگرێس نزیك دەبنەوە.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەن:

100 دۆلار 121 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ 141 هەزار دینارە.
100 پاوەن 157 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 8 هەزار دینارە.
100 لیرە 20 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن شكانێكی دیكەی مێژوویی تۆمار كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ دابەزیوە، دەشڵێت: “بەهای تمەن جارێكی دیكە شكانێكی مێژوویی تۆمار كرد”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نوسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینارە بە دراوی 5 هەزاری و 120 هەزار و 625 دینار بە دراوی 10 هەزاری.

وتیشی، “بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین بەجۆرێك 100 دۆلاری ئەمریكی بە ملیۆنێك 470 هەزارە بە حەواڵە و ملیۆنێك و 440 هەزار تمەنە بەدەستی، هەروەها هەر 100 هەزار تمەنێكیش بە 8 هەزار و 450 دینار بوو”.

ڕاشیگەیاند، ساڵی پار ئەم كاتە بەهای دۆلار لە ئەوپەڕیدا بوو، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بە 127 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نرخی لیرەی توركی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازار لەناو بازاڕ لەسەرو بۆرسەوە مامەڵەی پێوەكرا، 100 دۆلار بە 630 لیرەیە، بەڵام لە بۆرسە بە 627 لیرە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، سبەی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگە و دەستانە دابەشدەكرێت، كە مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، بانكی دوكانیش بڵاویكردەوە، سبەی مووچەی سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و چەند فەرمانگەیەكی دیكە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی تایبەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی دوو شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان دەدرێت، ئەوانەی مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.

هاوكات بانكی دوكان بڵاویكردەوە، سبەی دوو شەممە 24ی ئەیلول مووچەی مانگی حوزەیرانی هەر یەكە لە (سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و خەلەكان، فەرمانگەی ئاوی دوكان و خەلەكان و پیرەمەگرون) لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان دابەشدەكرێت.

هاوكات فەرمانبەرێكی ژمێریاری شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت”.

سەرچاوەكەی گەنجینە بۆ (خەڵك) ئەوەشی وت، “بەهۆی ئەوەی خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە، ڕۆژێك پێشتر لەلایەن گەنجینەكانەوە وەزارەتەكان لە پێدانی مووچە ئاگادار دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین