لیژنەی دارایی؛ لەدوو رۆژی داهاتوودا هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە تا ئێستا یەكلانەكراوەتەوە، دەشڵێت،”چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوو هەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوو بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تائێستا پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی 2023 یەكلانەكراوەتەوە، بەڵام ڕەنگە هاوشێوەی بودجەكانی رابردوو بە لەسەدا ١٢.٦٧ جێگیر بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، یەكێك لەئاستەنگەكانی نەگەیشتنی پڕۆژەیاساكە بۆ پەڕلەمان ناكۆكییەكانە سەبارەت بە پشكی هەرێم، هەروەها داهات و خەرجییەكان و بەهای دۆلار و ناجێگیری بەهای نەوت گرفتیان بۆ پڕۆژە یاساكە دروستكردووە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ لەماوەی 3 مانگدا ٣٨ قوتابخانەی كچان ژەهراوی كراون
پێشت ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ لەماوەی 3 مانگدا ٣٨ قوتابخانەی كچان ژەهراوی كراون
سیاسەتمەدارێكی عیراقی: با سنوورەكان لەگەڵ توركیا دابخەین
دواتر سیاسەتمەدارێكی عیراقی: با سنوورەكان لەگەڵ توركیا دابخەین
ەیوەندیدار