گۆتیرێس گەیشتە ھەولێر



سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لێكرا.

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق لە بەغداوە گەیشتە پارێزگای نەینەوا و ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی لە پارێزگاكە بەسەر كردەوە.

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەینەوا، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لێكرا.

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە میانی سەردانەكەی بۆ ھەولێر لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رێواز فایەق كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دوای دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا و ھەولێر ئەنجام بدات.

پێشت هەرێمی كوردستان چانسی لەبوودجە نییە
ئەمریكا نهێنییەكانی هۆگەربێتسی ئاشكرا كرد
دواتر ئەمریكا نهێنییەكانی هۆگەربێتسی ئاشكرا كرد
ەیوەندیدار