حەوت پەڕلەمانتاری هەرێم دەست لەكار دەكێشنەوە



 

حەوت پەڕلەمانتاری هەرێمی كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كردووە و خراوەتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی چوار شەممەی پەڕلەمانی كوردستانەوە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 1/3/2023، پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجەمی ئەنجام دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەڕلەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە.

لەبارەی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەڕلەمانتارانە، سامان ئەحمەد وتی، هیچ هۆكارێك لەو بارەیەوە نەخراوەتەڕوو، تەنها داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو حەوت پەڕلەمانتارە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كراوە و خراوەتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەڕلەمانی كوردستانەوە.

ناوی پەڕلەمانتارەكان..
1. شێركۆ جەودەت مستەفا، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
2. ئەبوبەكر عبدالله سعید، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
3. ئیسماعیل عەلی تەها، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
4. سەرچنار ئەحمەد مەحمود، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
5. هلز ئەحمەد محەمەد حەسەن، فراكسیۆنی یەكگرتوو.
6. علی حمەصالح ، بزووتنەوەی گۆڕان.
7. كازم فاروق نامیق، نەوەی نوێ‌

بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان:

بەپێی حوكمی ماددەی (5) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەرۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 1/3/2023 بەم شێوەیە بێت:

یەكەم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.

دووەم: كردنەوە و وتەی سەرۆكی پەڕلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: وتەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.

چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

2. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی گزی زانستی).

3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).

4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).

5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، بەپێی حــوكمی مــاددەكانی (90، 91، 93، 96) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان – عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.

2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان – عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساكە.

3. یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان – عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.

حەوتەم: دەنگدان لەسەر داواكاری دەست له ‌كار كێشانەوەی ئەم ئەندام پەرلەمانانەی لە خوارەوە ناویان هاتوو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، بەپێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) لە بڕگەی دووەمی ماددەی (25) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

 

گۆتێرێز سەردانی هەرێم دەكات
پێشت گۆتێرێز سەردانی هەرێم دەكات
دەربەندیخان مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنێت
دواتر دەربەندیخان مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار