ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

کێ ئه‌ویتر فڕێدەداتە دەرەوە؟

درەنگانی ئەمشەو یاریگای کامپ نوی دەبێتە شانۆی بەیەک گەیشتنی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی یاری چونی ئەم دوو یانەیە لە ستامفۆرد بریچ بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە کۆتا هات .

یاری ئەم جارەی ئەم دوو زلهێزەی ئەوڕوپا تەواو جیاوازە لە یاریەکانی تر، بەو پێیەی تەنیا براوەو بێ گۆڵ کۆتایی هاتنی یاریەکە بە سوود یانە کەتەلۆنیەکەیە هەر ئەنجامێکی تر ئەوا تیپەکەی ڤالڤێردی دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی قۆناغی هەشت هەردوو یانە دەیانەوێت باڵادەستی خۆی نیشانی ئەوی تریان بدات بەتایبەت مێسی و هاوڕێکانی دەیانەوێ تیپەکەی کڵۆپ لەبەردەم 98934 هەزار هاندەردا شەرمەزار بکات بەرشەلۆنە دەیەوێت ساڵی 2000 بەگوێ شین پۆشەکانی لەندەندا بداتەوە کاتێک لە یاری چوندا چێڵسی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە رامبەر بەگۆڵێک سەرکەوێت و لە یاری گەڕانەوەشدا توشی شکستێکی گەورە بێتەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بە رامبەر بە گۆڵێک بەڵام یانە لەندەنیەکە دەیەوێت تیپەکەی ڤالڤێردی خەونی ئەمساڵیشیان لەگۆڕ بنێت و باڵادەستی خۆیان نیشان بدەن و زەنگی مەترسیداریش ئاراستەی تیپەکانی تر بکەن ویلیان و هاوڕێکانی دەیانەوێت گۆڕستانێک لە کامپ نودا بخوڵقێنن بۆ بەرشەلۆنە گەر مێژوی ئەم دوو تیپە سەیر بکەین دەبینین 14 جار ڕوو بەڕووی یەکتر بونەتەوە و بەرشەلۆنە سێ جار سەرکەوتنی بەدەست هێناوەو چێڵسیش پێنج جاروو لە شەش یاریشدا توشی یەکسان بوون هاتوون بۆیە هەموو چاوەکان دەچنەوە سەر ئەم یاریە و ئاخۆ تیپەکەی ڤالڤێردی دەتوانێت بەسەر شین پۆشەکانی لەندەندا سەرکەوێت یاخود کوڕانی کڵۆبی ڕاهێنەر بەرشەلۆنەیەکی ماڵوێران و شکست خواردوو لە نێو نیو کامپ جێدەهێڵێت و بەو پەڕی سەربەرزانە دەگەڕێنەوە لەندەن

ریکلام

وتار

پۆتین نەیتوانی بەسەر خزمەكانمان سەركەوێ

لە مۆندیالی ئەمڕۆ دوو یاری كرا یاریەكان لەچاو یاریەكانی دوێنێ راستی بەهێز نەبوون .

ئیستعماری بریتانی بەئاسانی قژ زەردە كانی سویدیان رەوانە كردەوە .

یاری دووەمیش لە نێوان روسیا و كرواتیا بوو روسەكان دەیان ویست بەخشكەیی وەكو یاری ئیسپانیا سەربكەون بۆ قۆناغی چوارگۆشە .نەخشەكەیان برد تاكو گەیشتنە پێنج په نەڵتی ,بەلام لەوێ پێوەبوون ,خزمەكانی كورد ئەسپە رەشەكانی كروات سەركەوتن .

سەرۆكە خاتوونە جوانەكەی كرواتیا خاتوو (كۆلیندا گرابار كیتارۆفیچ)لە هەموو یاریەكان لە پشت تیپەكەیانەوە بووە تەنها ئەم جارە لەتەك سەرۆك وەزیرانی روسیا دانیشتبوو ئەگەرنا هەموو جار بەجلی تیپەكەیانەوە لەناو خەلكە دلسۆزەكەی وڵاتەكەی خۆی بوو .

جیاوازی خزمەكانمان ئەوەیە باوەڕیان بەخۆیانە و سەرۆكەكەیان لە خزمەتیانە .واتە میللەت و سەرۆك لە خزمەت یەكدانەو باوەڕیان بەیەكە .پێچەوانەی ئێمە سەرۆكەكان بەس دەبەن و دەخۆن ئەوەی لەبیریان نەبێ میللەتە.

ئێستا جامەكە ئەگەر بۆ فەرەنسا یان ئینگلتەرا بێت ئەوە دەبنە خاوەن دوو جام .بەلام ئەگەر بۆ بەلجیكا یان كرواتیا بێت ئەوان دەبنە خاوەن جام .بەس ئەگەر بۆ كرواتیا بێت گرنگە چونكە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆیەكەم جار دەبنە خاوەن جامی جیهانی ,ئێستا حەز دەكەم بۆ خزمەكانمان بێت.ئەگەر پۆتین لە جەنگ سەردەكەوێ بەلام لە وەرزش نەیتوانی لە خزمەكانمان بباتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

به‌رازیل وه‌ستانی قورسه‌ ، به‌س متمانه‌ی كه‌مه‌

ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانی جامی حیهانی له‌ گه‌رمه‌ی وه‌رزی هاوین له‌ یه‌كێك له‌ ساردترین وڵاته‌كانی سه‌ر كیشوه‌ری گۆی زه‌وی ده‌ستپێده‌كات .

تۆ هه‌میشه‌ كه‌ باس له‌ جامی جیهانی ده‌كه‌یت بێ سێ و دوو راسته‌وخۆ هه‌واڵی به‌رازیل ده‌پرسیت، ئاخر به‌رازیل تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ درێژای مێژوو له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ مه‌زنه‌ دانه‌براوه‌ كه‌ منداڵ و لاوو پیرو ژنانیش بینه‌رین .

به‌رازیل زۆرترین كات چۆته‌ سه‌ر سته‌جی نازناوه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و جامه‌ ئاڵتونیه‌ كه‌ پێنج جاره‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كردووه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵبژارده‌ زه‌رده‌كه‌ به‌ خوێی چێشتی جامی جیهانی ناو ببه‌ن .

به‌رازیلی ساڵی 2002 به‌ له‌قه‌له‌ق گه‌یشته‌ جامی جیهانی له‌ پاڵاوتنه‌كان ، وه‌ك رۆژی رووناك بیرمه‌ به‌رپرسانی تۆپی پێی جیهان له‌رزیان لێ هاتبوو له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زه‌ردپۆشه‌كان نه‌كه‌ن چونكه‌ باش ده‌یان زانی ئیتر ئه‌و مۆندیاله‌ تام و بۆن و چێژی پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه‌ش نادات .

به‌رازیل 16 ساڵه‌ دووره‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ ، ئاخر له‌و ماوه‌یه‌ به‌دواوه‌ هه‌میشه‌ به‌رازیل بووه‌ شێرێكی بریندار به‌ڵام له‌م كۆتاییه‌ به‌رازیل به‌ توانایه‌كی به‌هێزه‌وه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی دوو ساڵێكه‌ سوكانی رێگه‌ی راستی گرتۆته‌وه‌ ده‌ست و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی جیهان، كورانی تیتی ته‌واو ئاماده‌ن بۆ مۆسكو سانپترسبۆرگ و شاره‌كانی رووسیا، ئاخر به‌رازیل و جامی جیهانی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌براون له‌ مێژوودا بۆیه‌ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ریانه‌ .

نزیك ده‌بمه‌وه‌ له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك بینه‌ری یارییه‌كانی به‌رازیلم و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ یاریگه‌وه‌ بینه‌ری یارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بووم هه‌رگیز به‌رازیلی وا به‌هێزم نه‌بینیووه‌، نه‌یمار كه‌ تۆپ ده‌گرێت ده‌تباته‌ جیهانێكی دیكه‌ی تام و چێژه‌وه‌ به‌ڵام با راستگۆ بین هیچ شتێك له‌ وه‌رزش و تۆپی پێ گره‌نتی نییه‌، مێژووی تۆپی پێی به‌رازیل بخوێنه‌ره‌وه‌ ئاخر هیچ به‌رازیلێك نه‌بووه‌ به‌ قه‌د به‌رازیلی ساڵی 1982 به‌هێز بووبێت به‌ڵام له‌ قۆناغی كۆمه‌َله‌كان ئاوت ده‌كرێت .

بۆ به‌رازیلی ئه‌م هاوینه‌ش ترسێك هه‌یه‌ لای من كه‌ له‌ ئێستاوه‌ با به‌رازیل به‌و هێزه‌ زل و حساب بۆنه‌كردنی كه‌سه‌وه‌ نه‌چێته‌ یاریگه‌وه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ ساتێك له‌ ساته‌كان گورزێكی كوشنده‌ بێت له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ وه‌ك دیمه‌نی پێكانه‌كه‌ی نه‌یمار له‌ جامی جیهانی 2014 و شه‌ره‌كه‌ی نیمۆ له‌ كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2015 كه‌ پشتی به‌رازیلیان شكاند .

سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و ترسانه‌ش دڵنیابن به‌رازیلی هاوینی ئه‌مساڵ به‌هێزترین و پڕ چێژترین هه‌ڵبژارده‌ی مێژووی جامه‌كانی جیهانی ده‌بێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

مۆندیالی ڕووسیا بۆ میسی شەڕی مان و نەمانە

ئەگەر مۆندیالی ڕووسیا بۆ هەر یاریزانێک یان ڕاهێنەرێک یان هەڵبژاردەیەک ….هتد گرنگی خۆی هەبێت ئەوە بۆ میسی زۆر زۆر گرنگ ترە و تەواو شتێکی جیاوازە .

ڕاستە بە هۆی ئاست بەرزی لیۆ وە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆتا یاریەکانه پاڵاوتنی کیشوەری ئەمریکای باشور بلیتی گەیشتن بە مۆندیالیان بەدەست هێنا ، بەڵێ میسی لەگەڵ تانگۆ لە ساڵانی ۲٠٠۷ و ۲٠۱۵ و ۲٠۱٦ لە کوپا ئەمریکا و مۆندیالی ڕابردووش لە بەڕازیل هەڵبژاردەکەی گەیاندۆتە یاری کۆتای و باشترین ئاستی پێشکەش کردووە بەڵام جگە لە مەدالیای ئاڵتوونی ئۆلۆمپیات کە ۱٠ ساڵ پێش ئێستا بەڕێووە چووبوو هێچ نازناوێکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەست نەهێناوە و لە ئاست بەدەست هێنانی نازناو بۆ هەڵبژاردەکەی چۆکی داداوە ، ئەمەش بە خاڵێکی لاوازی ئەو یاریزانە دێتە بەر باس بەرامبەر یاریزانە مێژوویەکانی پێش و تری و ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئێستای کە ڕۆناڵدۆی پرتوگاییە.

گرنگی بەدەست هێنانی مۆندیالی ڕووسیا بۆ میسی چیە ؟

۱ـ وەڵامێکی زۆر باش دەبێت بۆ ڕەخنە گرانی کە تۆمەت باری دەکەن بەوەی ئەو ئاستەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە پێشکەشی دەکات لە ئەرجەنتین پێچەوانەیە کە(بەڕای من ناهەقیەکی گەورەیە)٠

۲ـ بە گڕووتینێکی زۆر باشەوە دەگەڕێتەوە مەش و ڕاهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە و لە ڕووی دەروونیەوە تەواو ئامادەیە دەبێت بۆ لە پێشکەش کردنی ئاستی بەرز کۆکردنەوەی  نازناوی زیاتر بۆ یانەکەی.

۳ـ هاوکێشەکە لەگەڵ یاریزانە مێژوویەکانی پێشوو تری و ڕکابەرەی ئێستا ی کە (دۆن)ە ڕاست دەکاتەوە چونکە پێشتر ڕۆناڵدۆ توانی بە پێچەوانەی پێشبینیەکانەوە لەگەل هەڵبژاردەکەی یۆرۆی ۲٠۱٦ بەدەست بێنن ، بەڵام میسی دەکەوێتە پێش ڕۆناڵدۆوە لەم باسەدا چونکە وەک دەزانرێت مۆندیال قورسای و سەنگی لە یۆرۆ زیاترە.

٤ـ هەنگاوێکی گەورە دەبێت بە پاڵپشت بە بەدەست هێنانی نازناوی جامی شا و لالیگای ئیسپانیای ئەم وەرزە بۆ بەدەست هێنانی باڵۆندۆری شەشەم کە بەهۆی بەدەست هێنانی چامپیۆنس لیگەوە و پیشاندانی ئاستێکی بەرز لەلایەن ڕۆناڵدۆی ڕکابەریەوە تا ئێستا تەنها ناوی ئەو پێشنیار دەکرێت بۆ بەدەست هێنانی تۆپی ئاڵتوونی.

پێ چەوانەی ئەم خاڵە گرنگانەش کاریگەری خراپ لەسەر ئاست و توانا و لایەنی دەروونی لۆنیۆل میسی دادەنێت چونکە ڕەنگە دوا دەرفەتی میسی بێت لەم بۆنە گرنگەدا بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوێت بە هۆی هەڵکشانی تەمەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین