لە هەرێمی كوردستان سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت



لەگەڵ كۆتایی هاتنی دابەشكردنی سەبەتەی یەكەمی بەشەخۆراك لە عێراق و هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ئاشكرای دەكات، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی سەبتەی دووەم دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە 15ی شوبات دەست دەكات بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ‌.

ڕاشیگەیاندووە، بنكەكانی (٢٠١-٢٠٢-٢٠٣-٢٠٤-٢٠٥) سبەینێ‌ چوار شەممە سەردانیان بکەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری و خەواندن (تسلیم ) کردنی پارەی مانگی ۲ / ٢٠٢٣، کە سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراکی لەسەر دابەش دەکرێت.

بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، ئەو بنكانەی ڕاگەیەنراون ناونیشانیان بەم جۆرەیە:
– بنکەی / ۲۰۱ (شۆڕش و کوێستان و شەقامی سورچی و زانایان).
– بنکەی /٢٠۲ ( ڕاپەرین و برایەتی و شێخ احمد و خانزاد و هەولێری نوێ).
– بنکەی / ٢٠٣ (گلکند و باداوە و هاوکاری و مامۆستایان و گەلاوێژ و هەڤاڵان و هانا ستی).
– بنکەی / ٢٠٤ (مفتی و ڕوناکی و منتکاوە و ئیسکان).
– بنکەی / ٢٠٥ (مهاباد و ۹۲ و ۹۹ ی زانکۆ و فەرمانبەران).

تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەكە كارەساتی سەدەیە
پێشت تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەكە كارەساتی سەدەیە
جارێكی دیكە دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێكی دیكە دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار