عێراق بۆ ڕەمەزان بە هەرزان گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و هێلكە و شیر دەخاتە بازاڕەوە


وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بۆ مانگی ڕەمەزان چەند جۆرێكی خۆراك بە نرخی پاڵپشتی كراو دەخەنە بەردەست هاووڵاتیان و وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت: “ڕێوشوێنی پێشوەختەیان گرتۆتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان”.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان، چەند کۆمەڵگەیەکی هاریکاری گەورە لە بە‌غدا و پارێزگاکانی تری عێراق دەکەنەوە بۆ فرۆشتنی بەردەوامی خۆراک و پێویستی ڕۆژانەی خەڵک بە نرخی پاڵپشتیکراو.

ڕاشیگەیاند، جگە لە دانەوێڵە و خۆراکەکانی تر، بەرهەمە شیرەمەنیەکان و گۆشتی سوور و گۆشتی پەلەوەر و گۆشتی ماسیش بە نرخی هەرزان دەفرۆشن، لەگەڵ هێلکە و ئارد.

جەختیشی كردۆتەوە، بەشەخۆراكی مانگانە بە بەردەوامی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و هەروەها هەڵمەتێكی گەورەیان دەستپێكردووە بۆ هەرزان كردنی نرخی ماددەكانی خۆراك و هێنانی چەندین بارهەڵگر لە ئاردی سفر و شیر و هێلكە و مریشك، كە لە ئێستادا گەیشتوونەتە دەروازە سنوورییەكان.

لای خۆشیەوە، لیوا خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، هەندێک کەس دەرفەت لە قەیرانەکان وەردەگرن و ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان بۆ قازانجێکی نایاسایی دەقۆزنەوە، هەربۆیە مەفرەزەکانی ڕووبەڕووبونەوەی تاوانەکانی ئابووری لەم جۆرە کاتانەدا چالاکن بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەوانەی تاوانبارن بەم جۆرە کارانە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێوشوێنی پێشوەختەیان گرتۆتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان.

مێسی 3.5 ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەكە
پێشت مێسی 3.5 ملیۆن یورۆ دەبەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەكە
ئاستەنگێكی دیكە بۆ سلێمانی لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی دروست دەبێت
دواتر ئاستەنگێكی دیكە بۆ سلێمانی لە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی دروست دەبێت
پەیوەندیدار