ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی باشترین كامیرای لەجیهانی مۆبایل HUAWEI P20 Pro لە عیراق وەشاند

گروپی هواوی (CBG) سەردەمێكی تازەی لەجیهانی وێنەگرتن بە مۆبایل كردەوە لەرێگای وەشاندنی كامیرای سیانی لە (لایكا) بە كوالیتی 40 میگاپیكسل بەسیستەمی (ماستەر) بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەسەر مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لە عیراق ، كەئەوەش دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ زنجیرەی HUAWEI P كە ئەزموونێكی وێنەگرتنی بێ كێشە فەراهەم دەكات كە هەنگاوێكی گەورەیە لە جیهانی مۆبایلدا كە وا لەبەكارهێنەران دەكات وێنەگرتنی پیشەگەرانە ئەنجام بدەن و چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە بە هۆی تازەگەری لە بواری وێنەگرتندا و زۆربەی بەكارهێنەران بەباشترین مۆبایلی دەزانن لە رووی تواناكانی وێنەگرتندا .

بەم بۆنەیەوە پیتەر فنگ بەڕێوەبەری هواوی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاند : بەكارهێنەرانی هواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا جیاوازن ، هەردەم زنجیرەی HUAWEI P پێشەنگ بووە لە بواری وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ، ئێستاش مۆبایلی HUAWEI P20 Pro دەوەشێنین بۆ ئەوەی پێشەنگیی كامیرای سیانی لایكا دووپات بكەینەوە كە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات بۆ ئەوەی بەهەموو پێوەرێك ناوازە بێت و ئەزموونێكی وێنەگرتنی بەسیمای داهاتوو ببەخشێت بۆ بەكارهێنەرانی ئەمڕۆ ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro چەندین خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە و دڵنیاین كە دەبێتە جێگای سەرنجی بەكاهێنەرانمان لە عیراق .

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro یەكەم كامیرای سیانی لە (لایكا) بە كوالیتی 40 میگاپیكسل بەسیستەمی (ماستەر) بە تكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت 

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كامیرای سیانی لەلایكا بەكوالیتی 40 میگا پیكسل لەخۆدەگرێت لەگەڵ هەستیاری رەنگەكان بۆ زامنكردنی یەكسانی لەكوالیتی و رەتگەكان لەهەر وێنەیەكدا ، بەتایبەتی كە سیستەمی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی تێدایە كە توانای جیاكردنەوەی 500 سیناریۆی هەیە لە 19 جۆردا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ ئەوەی راستەوخۆ بارودۆخ و ئامادەكاری گونجاو هەڵبژێرێت بەمەبەستنی گرتنی وێنەیەكی پیشەگەرانە بەشێوەیەكی زۆر ئاسان ، زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI P20  – كەبەرزترین رێژەی DxOMarkی هەیە – سیستەمی وێنەگرتنی زیرەك لەخۆدەگرێت بۆ پێشخستنی ئەزموونی وێنەگرتن بۆ ئاستی بەرزتر .

تایبەتمەندی چەسپاندنی وێنەكان بە تكەنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد  HUAWEI AISبۆ وێنەگرتنی شەوانە 
مۆبایلی HUAWEI P20 Pro پشت دەبەستێت بەتایبەتمەندی چەسپاندنی وێنەكان بەتەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد AIS بۆ ناسینەوەی وردەكاریەكان لەرێگای داتاكانی زیرەكی دەستكرد دواتر فلتەری وێنەكان دەكات بۆ لابردنی دیمەنە زیادەكان و ناروونی بەهۆی لەرزینی دەستەوە ، ئەو تایبەتمەندیە گرنگی خۆی هەیە بۆ چاككردنەوەی ئەو وێنانەی بەشەو دەگیرێن ، بارودۆخی شەوانە هاوسەنگی دەبەخشێت لەنێوان رەنگەكان لەهەموو بارودۆخكدا .

تایبەتمەندی نزیكردنەوە 5X  بۆ یەكەمجار لە مۆبایلدا 
مۆبایلی HUAWEI P20 Pro زوومێكی تازە بۆ وێنەی دوور لە لایكا لەخۆدەگرێت كە توانای نزیكردنەوەی بۆ 5 جار هەیە كە ئەوەش رێگا بە وێنەگر دەدات جەخت لەسەر ئامانجی وێنەكە بكاتەوە و ئەنجامی سەرنجراكێش بەدەستبهێنێت لە گرتنی هەموو وردەكاریەكان لە دوورەوە ، بەهۆی بوونی زوومێكی نزیككەرەوەی بەهێز ، ئەو مۆبایلە هەڵبژاردنێكی باشە بۆ گەشتیاران ئەوانەی پێویستیان بە وێنەگرتنی دیمەنكان هەیە لە دوورەوە ، ئەوەش مانای ئەوەیە گەشتیار چیتر پێویستی بەهەڵگرتنی زوومی نزیكەرەوە و ئامێری وێنەگرتنی دوور نابێت .

یەكەم مۆبایل بەسیستەمی رەنگی پلەدار لەجیهاندا – مۆبایلەكەت لەنێو هەمووان دەدرەوشێتەوە 
مۆبایلی HUAWEI P20 Pro دەركەوتنێی پڕ لە ژیانی تێدایە لە رێگای رەنگی (تویلایت) لەگەڵ رەنگی رەش و(میدنایات بلو) شین، رەنگی توایلایت بەوە ناسراوە كە كزدەبێتەوە لەگەڵ تێپەرااندنی هەر چینێك ، لەرەنگی شینی زەقەوە دەبێتە رەنگێكی پەمەیی ئەوەش وەكو كارێكی هونەری وایە كەبەدەستەوە هەڵیدەگریت .
مۆبایلی HUAWEI P20 Pro شاشەی نمایشی تەواوی هواوی هەیە بۆ بەخشینی ئەزموونێكی كاریگەرتر لەیاریكردن یان سەیركردنی ڤیدیۆ یان خوێندنەوە یان بەسەركردنەوەی ئینتەرنێت ، شاشەی شووشەی3D  دەگونجێ لەگەڵ لێوارە چەماوەیەكەی كەئەوەش هەڵگرتنی ئامێرەكە ئاسان دەكات .

بەردەستكەوتن 
مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لەرێكەوتی 26/5/2018 لەبازارەكانی عیراق بەردەستە بەرەنگەكانی رەش و شین و تویلایت لە نرخی 729 دۆلارەوە دەستپێدەكات

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئی سیم (eSim)چییە؟ چۆن کاردەکات؟

خەڵک-

ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٢ لە شاری کوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا، ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێی بەناوەکانی iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr نمایشکردن. ئەوەی باسی ئێمەیە، ئەوەیە ئەپڵ ڕایگەیاند کە هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max پشتگیری لە دوو سیمکاردی دەکەن، کە وترا یەکێک لە سیمکاردەکان eSim واتە embedded SIM card دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە.

ئەمە لەکاتێدا ئاماژە بەوەش کرا کە هەریەک لەو ئایفۆنانە بۆ چین بە تایبەت دروست دەکرێن و لە جیاتی سیمکاردی ئەلیکرۆنی ڕاستەوخۆ ئایفۆنەکان جێگای دوو سیمکاردیان دەبێت.

کەواتە پرسیار ئەوەیە، سیمکاردی ئەلیکترۆنی چییە؟

هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا، eSim واتە embedded SIM دەبێت کە بە واتای سیمکارتێکی تێکهەڵکێشکراو دێت لەگەڵ خودی ئامێرەکە. بە واتایەکی تر بەکارهێنەر هیچ سیمکاردێک ناکاتە ناو ئامێرەکە. ئەو جۆرە سیمکاردە پێویستە لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیەوە پشتگیری بکرێت و چالاک بکرێت. کەواتە ئەگەر بتەوێت سیمکاردی دووەم بۆ ئایفۆنەکەت زیاد بکەیت دەبێت پشتگیریکراو بێت.

بە کورتی،eSim بریتییە لە چیپێکی بچوک لەناو ئایفۆنەکەت و وەکو NFC کاردەکات. شایەنی باسە، زانیاری سەر ئەو eSimـە دووبارە دەتوانرێت پڕۆگرام بکرێتەوە، واتە تۆ دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت کۆمپانیایەکی پەیوەندی هەڵبژێریت بە تەنها پەیوەندیکردنێک و پاشان کڕین پاکیجێک بۆ مەبەستی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت.

بیرمان نەچێت، هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max وەکو هەمیشە شوێنی سیمکاردی یەکەمیان هەیە و دەتوانیت سیمی تێ بکەیت، لەکاتێکدا، eSimـەکە بۆ بەکارخستنی سیمکاردی دووەمە.

کەی eSim بە عێراق دەگات؟

لە ئێستادا لە ئەمەریکا تەنها AT&T, T-Mobile USA و Verizon Wireless پشتگیری لە eSim دەکەن. ئەوەی سەبارەت بە عێراق بێت، هیچ زانیاریەک نییە کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم eSimـە بەردەست بکەن.

لەسەر ئایفۆنە نوێکان ئەم eSimـە چۆن کاردەکات؟

ئەگەر QR Codeـت هەبێت:

١- بچۆ بۆ Settings پاشان Cellular

٢- Cellular Plan زیاد بکە

٣- بە مۆبایلەکەت QR Codeـەکە بپشکنە کە لەو کۆمپانیایەی دەتەوێت eSimـەکەی لێ چالاک بکەیت وەرتگرتووە و لەوانەیە داوات لێ بکرێت کە کۆدێکی چالاککردن داخڵ بکەیت.

یان دەتوانیت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیای پەیوەندی eSimـەکە چالاک بکەیت:

١- بچۆ بۆ Appstore و ئەپی ئەو کۆمپانیایە دابگرە

٢- لە ڕێگەی ئەپەکەوە پلانێکی دیاریکراو دەتوانیت بکڕیت

ئەمانەی سەرەوە گرنگترین زانیاریەکان بوون دەربارەی eSim، ئەی ئەو ئایفۆنەی کە ئەپڵ بە نیازە تایبەت بۆ وڵاتی چین بە بوونی دوو شوێنی سیمکارد دروستی بکات چیین؟

ئەم ئایفۆنە بە گوێرەی زانیاریەکانی سەر ماڵپەڕی ئەپڵی وڵاتی چین تەنها لەگەڵ China Mobile و China Unicom و China Telecom دەگونجێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا ئێمە لە کوردستان دەتوانیت سود لەو جۆرەی وڵاتی چین وەرگرین؟ لە ئێستادا لەبەرئەوەی تەنها پشتگیری لە سێ کۆمپانیای ناوبراو دەکات، وەڵام نەخێرە. بەڵام هەرکاتێک، ئەو جۆرەی کە دوو شوێنی سیمی هەیە و ئەپڵ بە ئەنلۆک کراوی واتە Factory Unlocked و بە شێوە باوەکەی خۆمان جۆکەرکراوی بەردەستی کرد، ئەوا ئێمەش بێ کێشە دەتوانین سودی لێ وەرگرین و ئایفۆنەکە دوو سیمکاردی کوردستانی بخەینە سەر، بە پێچەوانەوە نەخێر سودی لێ وەرناگرین.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەم دەیبڕێت ھۆکارەکەی چییە؟

خەڵک-

کێشە و گرفتەکانی ئۆتۆمبێل زۆرن، یەکێک لەو گرفتە نەخوازراوانەی ڕووبەڕووی ھەموو شۆفێرێک دەبێتەوە، بڕینی بزوێنەرە، ئەم گرفتەش چەند ھۆکارێکی ھەیە و لێرەدا باسی دەکەین.

بڕینی بزوێنەر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، بە شێوەی پێویست بەنزین و ھەوا ناچن بۆ ژووری سووتان، یاخود ھەندێک بستۆن کاردەکات و ھەندێکیان کار ناکەن بەھەر ھۆکارێک بێت، ئەم چەند خاڵەش دیارترین ھۆکارەکانی ئەو گرفتەیە:

  • ئەگەر فلتەری ھەوا یان بەنزین پیس بن، دەکرێت بڕین ڕووبدات، بۆیە دەبێت زوو زوو پاک بکرێنەوە یان بگۆڕدرێن.
  • کاتێک بەنزین لە تەنکیدا نەمێنێت، یاخود بنکی تانکی پڕ بووبێت لە خڵتە و نیشتوو، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە ئاسایی نەگات بە بزوێنەر.
  • بوونی کێشە لە پلاکەکان یان کۆیل، دەکرێت پلاکەکانت تەواویان کردبێت یان بە تەواوی لاواز بووبن.
  • بوونی کێشە لە فیول پەمپ وا دەکات بەنزین بە پێی پێویست نەگات بە بستۆنەکان و بڕین دروست ببێت.
  • ئەگەر بەنزین تێکەڵ بە ئاو بووبێت، یان جۆری بەنزینەکە خراپ بێت، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە شێوەی ئاسایی لە نێو بزووێنەر نەسووتێت و گرفتەکە دروستدەکات.
  • کاتێک بزوێنەر تەڕ دەبێت، دەکرێت بەھۆی تەڕبوونی ھەندێک پارچەیەوە سوڕی کارەبایی تێکبچێت یان لەکار بکەوێت، ئەوکات ھەمان گرفت دروست دەبێت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ناسا دوو هەسارەی هاوشێوەی زەوی دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تیلسكۆپی (TESS)ی سەر بە ئاژانسی فەزای ئەمریكایی ناسا توانی، دوو هەسارەی هاوشێوەی زەوی بدۆزێتەوە، بەبێ‌ ئەوەی بەشێوەیەكی كۆتایی تەئكید لەسەر ئەگەری بوونی ژیان لەسەر ئەو دوو هەسارەیە بكرێتەوە.

ناسا دەڵێت، هەسارەی (Pi Mensae c) پێناچێت گونجاوبێت بۆ ژیان، بەڵام تەئكیدكردنەوە لەسەر ئەو بۆچوونە، پێویستی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە.

ئەو هەسارەیەی دۆزراوەتەوە، لەنێوان (ئەستێرە ناوەندییە كورتەباڵاكان)دا پۆلێن دەكرێت كە رەنگێكی زەردی هەیە، و 60 ساڵی روناكی لە كۆمەڵەی خۆرەوە دوورە و ساڵ تێیدا 6.27 رۆژە.

لەگەڵ ئەو هەسارەیەدا، تیلیسكۆپەكەی ناسا، هەسارەیەكی تری دۆزیوەتەوە كە ناوی لێنراوە Pi Mensae b، و قەبارەكەی 10 هێندەی قەبارەی موشتەری دەبێت، ساڵ تێیدا 2100 رۆژە، ئەمەش بەپێی پێگەی CNET.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین