ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا زیاتر لە 12 هەزار كەس تۆماركراوە



ژمارەی ئەو كەسانەی لە توركیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە 9057 كەس و ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت،”ژمارەی ئەو كەسانەی لەسوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 كەس”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزە بەهێزەكدا گیانیان لەدەستداوە تەنها لە وڵاتەكەی گەیشتووەتە 9057 كەس و و زیاتر لە 53 هەزار كەسیش برینداربوون.

هاوكات ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشیكردن كە نزیكەی 60 كاتژمێر پاش بوومەلەرزە وێرانكارەكە ژمارەی ئەو كەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 كەس و كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 12 هەزار و 192 كەس.

گرنگترین ئەو شەش هۆرمۆنەی كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ دەكەن
پێشت گرنگترین ئەو شەش هۆرمۆنەی كۆنتڕۆڵی كێشی مرۆڤ دەكەن
بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دا
دواتر بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دا
ەیوەندیدار