ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

میسی و ڕۆناڵدۆ دەبنە هاندەری پارێزەری ژینگە

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، ڕێخراوێكی خێرخوازی ژینگەیی لە لەندەن بە ناوی(هوببووب Hubbub) بۆ ڕزگاربوون لە فلتەری جگەرە، ناوی دوو ئەستێرەی تۆپی پێیان كردۆتە هۆكار بۆ نەهێشتنی دیاردەی فڕێدانی فلتەر لە سەر شەقامەكان.

ئەو ڕێكخراوە خێرخوازییە ژینگەییە، هەڵساون بە دانانی سندۆقێكی كۆكردنەوەی پاشەڕۆ، كە كراوەتە دووبەش و ناوی (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) و (لیۆنێل میسی)ی لەسەر نوسراوە، پرسیاری ئەوە كراوە، كام لەم دوو یاریزانە باشترینی جیهانن.


لە ڕێی ئەم بیرۆكەیەوە، هاوڵاتیانی جگەرە كێش بە فلتەری جگەرەكانیان، هەم دەنگ بە دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان دەدەن، هەم خاك و شەقام و شوێنە گشتیەكانیان لە پیس بوون دەپارێزن.


تۆی خوێنەری ئەم هەواڵەش، هاوكاربە لە خاوێن ڕاگرتنی ژینگەكەت، ئەگەر جگەر كێشیشیت، ئەوا فلتەری جگەرەكەت بخەرە ناو ئەو سەللەی خۆڵانەی كە دانراون.

  • Soccer - Cristiano Ronaldo and Lionel Messi. File photo dated 18-11-2014 of Portugal's Cristiano Ronaldo and Argentina's Lionel Messi shake hands during the International Friendly match at Old Trafford, Manchester. Issue date: Tuesday August 11, 2015. As world number one Rory McIlroy prepares to return to action to face his nearest challenger Jordon Spieth, winner of two of this year's majors, at this week's US PGA Championship, Press Association Sport looks at some of sport's greatest rivalries. See PA story SPORT Rivalries. Photo credit should read Martin Rickett/PA Wire. URN:23788645

ژینگە

“زیادەڕۆی زۆر دەكرێتەسەر ئاوی ژێرزەوی”

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی رایگەیاند، كە هەندێك حەوزی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی دابەزیون، بەهۆی ئەو زیادەڕۆییانەی كە كراوەتەسەریان.

عەباس عەلی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئاوی ژێرزەوی لە هەندێك حەوزدا كۆدەبێتەوە و بەپێی وەرزەكان دەگۆڕێت، لە هەندێك شوێنی سلێمانیش زیادەڕۆیی زۆر كراوەتەسەر حەوزەكان.

وتیشی “بەپێی وەرزەكان ئاستی ئاوی ژێرزەوی دیاری دەكرێت، وەرزی تەڕ و نیمچەتەڕ و وشك هەیە، بەگشتی دۆخی ئاوی ژێرزەوی زۆر خراپ نییە، بەڵام لە هەندێك حەوزیش دابەزیووە و زیادەڕۆیان كراوەتەسەر”.

سەبارەت بە ئاستی دابەزینی حەوزەكان بە مەتر، ناوبراو وتی”بەپێی وەرزەكان دەگۆڕێت، هەر حەوزە و بەشێوەیەك و لەكاتی خۆیدا دەگۆڕێت”.

بەپێی ئامارەكانی پێشوو لە هەر سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین ئاستی ئاوی ژێرزەوی زۆر دابەزیووە، چونكە 11 هەزار بیری ئیرتیوازی بە زیادەڕۆی لەسەریان لێدراوە و رۆژانە ئاوێكی زۆریان لێدەردەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان مەترسی لە سەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە
وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵ بێ ئاگان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندازیارێكی خۆراك لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە جوتیاران بە ئاگا بن لە بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان و فەترەی بەكارهینانی بەروبومە كشتوكاڵیەكان بۆ خواردن رەچاو بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی هاوڵاتی بێ ئاگایە لەو بەرهەمەی كە دەیكڕێت، دەشڵێت:”وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ بێ ئاگان لەم دیاردە مەترسیدارە”.

بەڵێن كەوپر، ئەندازیاریی خۆراك لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، بەرپرسان و كار بە دەستان و هۆبەكانی ئابوری و تەندروستی و خۆپاراستن، ئێستا كاتی پێگەیشتنی زۆرێك لە بەروبومە كشتوكاڵیەكانە، تكایە چاودێر و بەئاگا بن لە بەكارهینانی قڕكەرە مێروویەكان زۆر وریا بن و فەترەی بەكارهێنانی بۆ خواردن رەچاو بكەن و جوتیاران هۆشیار بكەنەوە.

دەشڵێت:”پێویستە ئەو قركەرانە بەكاربهێنن، كە فەترەی بەكارهینانیان زۆر كەمە و ڕەچاوی كاتەكەی بكەن، چونكە هاوڵاتی بێ ئاگایە لەو بەرهەمەی دەیكڕێت و بەكاری دەهێنێت”.
ڕاشیگەیاندووە، نابێت قڕكەرێك بەكاربهێنرێتن كە فەترەكەی بەكارهینانی 40 ڕۆژ یان 21ڕۆژە یان 14ڕۆژ یان 7ڕۆژ یان 3ڕۆژ بێت ، جوتیار بەرهەمەكەی لێ بكاتەوە و هەمان ڕۆژ یان رۆژی داهاتوو دەرخواردی هاوڵاتیانی بدات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەركێكی ئەخلاقی و دینی و قیامەتی یە، هەر قڕكەرێكی مێروكوژ بەكاردەهێنن فترەی شیاوی ڕەچاو بكەن، كە ماوەكەی زۆر بوو بەكاری مەهێنن، تەندروستی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە لەئەستۆی ئێوەدایە، تكایە باهەمووان لەئاست خۆمانەوە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەین .

ئاشكراشیكردووە، وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ بێ ئاگان لەم دیاردە مەترسیدارە، بیرمان نەچێت بەرهەمی دەرەوە زۆر خراپترە و هیچ كەسێك نازانێت چی بۆ بەكاردەهێنراوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

یەكێتی ئەوروپا ئامێرێكی كۆنتڕۆڵی جۆری ئاو بۆ دوكان دابین دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دڵنیابوون لە ئاوی دوكان شاندێكی یەكێتی ئەوروپا سەردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد، دەشڵێت:”یەكێتی ئەوروپا لەسەر بودجەی خۆی سێ ئامێری كۆنتڕۆڵی جۆری ئاو بۆ عێراق دابینكردوە و یەكێك لەو ئامێرانە لە بەنداوی دوكان دانراوە”.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ دڵنیابوون لە ئاوی دوكان شاندێكی یەكێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی (لیۆناردۆ گۆنزا لێز) بەڕێوەبەری پڕۆژەی دانان و دابینكردنی كۆنتڕۆڵی جۆری ئاوی خواردنەوە و پشكنینی ئاوی دوكان سەردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد.

دەشڵێت:” یەكێتی ئەوروپا لەسەر بودجەی خۆی (٣) ئامێری كۆنتڕۆڵی جۆری ئاو بۆ عێراق دابینكردوە و یەكێك لەو ئامێرانە لە بەنداوی دوكان دانراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەرامبەر هاوكاری و پشتیوانی كردنیان لە پڕۆژەكە، شاندەكەی یەكێتی ئەوروپا خەڵاتیان پێشكەش بە پارێزگار و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین