مارین لۆپان: بەهۆی ئۆكرایناوە جەنگی جیهانی بەرپادەبێت



مارین لۆپان سەرۆكی فراكسیۆنی “گردبوونەوەی نیشتمانی” لە پەرلەمانی فەرەنسایی ڕایدەگەیەنێت، تیوەگلانی تەواوەتی “ناتۆ” لە ململانێی ئۆكراینا، دەكرێت سێیەمین جەنگی جیهانی لێبكەوێتەوە.


لۆپان لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی فەرەنسایی ڕایگەیاند”ئەگەری هەیە كۆمەككردنی ئۆكراینا بە چەك، ببێتە مایەی بەردەوامبوونی جەنگ و سەدەیەك درێژە بكێشێت”، پێشبینیشی كرد “بەشداریی تەواوەتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، سێیەمین جەنگی جیهانی لێبكەوێتەوە”.

لۆپان داوای كرد لە بایەخی “یەكێتییە نوێیەكان”ی ڕووسیا كەمنەكرێتەوە كە “لە ئەوروپا جیابوونەوە و بوونە هاوبەشی هیندستان و چین”، ئەو هەنگاوەشی بە پاڵپشتیكردن لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پاریس لەقەڵەمدا.

لە كۆتایی وتارەكەیدا، لۆپان پرسیاری لە ئیلیزابێس بۆرنی سەرۆك وەزیران كرد، سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن “دەتوانێت وا لە جیهان بكات كە ئایا تائێستاش هیوایەك ماوە”، لەڕێی سازدانی كۆنگرەیەكی جیهانی بۆ ئاشتی.

پەرلەمانتارێكی پارتی: كێشەكە لێرەوە دەستیپێكرد
پێشت پەرلەمانتارێكی پارتی: كێشەكە لێرەوە دەستیپێكرد
فەرەنسییەک،دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە
دواتر فەرەنسییەک،دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە
ەیوەندیدار