دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارە نوێیەكانی بانكی ناوەندی عێراق، بەهای دۆلاری ئەمریكا بەرامبەر بە دینار لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بە 162 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان گەیشتە 165 هەزار دینار و ئێستاش گەیشتۆتە 166 هەزار دینار.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی نزیكەی 65 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، كە ئەمەش كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دوێنێ‌ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەڵێنی دابەزاندنەوەی بەهای دۆلاری داوە و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و په‌ره‌پێدانی میكانیزمی جددی بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستای وڵات كردۆته‌وه‌.

بەرپرسێكی باڵای كورد لە بەغدا دادگایی دەكرێت
پێشت بەرپرسێكی باڵای كورد لە بەغدا دادگایی دەكرێت
برۆکلی..خۆراکە بەهادار و ناوازەکە
دواتر برۆکلی..خۆراکە بەهادار و ناوازەکە
ەیوەندیدار