دەوڵەتی یاسا: نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر دەبێت



پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، نرخی 100 دۆلار لە 145 هەزار دیناردا جێگیر دەبێت، ئاماژە بە كاری لیژنەكەی سودانیش دەكات كە لەئێستادا دەستیكردووە بە چارەسەركردنی كاروبارەكانی ناوخۆ و لە ماوەكانی داهاتووشدا ڕوو لە كاروبارە دەرەكییەكان دەكات.

باقر سەعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ چارەسەكردنی تەنگژەی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار پێكهێناوە، لیژنەكەش دەستیكردووە بە چارەسەركردنی كاروبارەكانی ناوخۆ لەڕێی لەسەركارلابردنی پارێزگاریی بانكی ناوەندی”.

بە وتەی سەعدی:”نرخی دۆلار لە 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك جێگیر دەبێت لەماوەی داهاتوو، لەڕێی ئەو رٍِێكارانەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە گیراونەتەبەر، لیژنەكەی سودانی بەردەوام دەبێت لەكارەكانی لەسەر ئاستی دەرەكی و ڕێڕەوە دیپلۆماسییەكان دەگرێتەبەر بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار”.

ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت:”ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر لەگەڵ لەسەركارلابردنەكان، بونەتە مایەی دابەزينی بەردەوامی دۆلار و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتووشدا نرخی دراوەكە زیاتر دادەبەزێت”.

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی بەرزبوونەوەیەكی بێ‌ پێشینەی بەخۆوەبینی و نرخی 100 دۆلار 165 هەزار دیناری تێپەڕاند.

 

مەلا یاسین سەرەخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكات
پێشت مەلا یاسین سەرەخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەكات
كەشناسی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر كەشناسی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار