ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد

خه‌ڵک سپۆرت/ یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/6/23 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بریاری راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی برایه‌تی، كه‌ پێویسته‌ به‌ نـووسراوی فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات، بە پێچەوانەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوو، یەکێتییەکەمان سەرپشکە لە هەر بڕیارێک بەرامبەر یانەی برایەتی دەیدات و خۆشیان بەرپرسیار دەبن، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ مه‌راسیمی رێزلێنانی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 له‌ شاری دهۆك، سه‌رباری ئاماده‌كردنی ته‌واوی پێداویستی میوانداریی كردنی یانه‌ی برایه‌تی، به‌ڵام به‌بێ هۆ و به‌بێ ئاگاداری یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌نه‌بوون.

2- سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 2018/7/3 له‌ شاری زاخۆ به‌ به‌شداری یانه‌كانی (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر)، ئه‌نجام ده‌درێت.

3- یاری كۆتایی خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 2018/6/30 له‌ یاریگه‌ی رزگاری له‌ كاتژمێر 4:30 ـی ئێواره‌، له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (ئاسۆ و رزگاری) ئه‌نجام ده‌درێت.

4- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ ئاستی لاوان، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2018/7/25 له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.

5- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ یاری فوتساڵی كچان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/5 له‌ شاری دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت.

6- یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/12 له‌ شاری هه‌ولێر – شەقڵاوە ئه‌نجام ده‌درێت.

7- یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له‌ رۆژی هه‌ینی 2018/7/20 له‌ هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت، تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

* گرووپی یه‌كه‌م هه‌ولێر: (یانه‌ی كه‌یوان، یانه‌ی نیشتیمان، یانه‌ی گاره‌، یانه‌ی زانكۆی جیهان، ناوه‌ندی به‌حركه‌، یانه‌ی رانیه‌ و ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ).

* گرووپی دووه‌م سلێمانی: (یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، یانه‌ی ئاشتی، یانه‌ی خاك، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ناوه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان و یانه‌ی په‌یام).

ریکلام

ناوخۆیی

بەهێز هەولێری، ئەو لاوەی بەهۆی مشتەکۆڵە بەهێزەکانیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عیراق کرا

خەڵک سپۆرت -محمد اسماعیل

یاریی مشتەکۆڵە (بۆکسێن) یەکێکە لە وەرزشە ناودار و مێژوییەکان و ساڵانە لەجیهاندا بەرامبەر ملیۆنەها دۆلار پاڵەوانان رووبەروی یەکتر دەبنەوە، سەدان هەزار هاندەر لەخۆیان کۆدەکەنەوە لە نمونەی ڤلادیمێر کلیچکۆ و مانی پاکیاو و مایوێزەر.

لە کوردستان ئەم وەرزشە کەمتر لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگی پێدراوە، لاوان بەڕێژەیەکی کەم روویان لەم وەرزشە قورسە کردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە لاوانی وڵات توانیویانە لەئاستی باڵا دابەزین ئەنجام بدەن و سەرکەوتو بن.

بەھێز ھەولێری ئەو گەنجەی لە یاری مشتەکۆڵە  “ملاکمە” دەکات، لەماوەی ڕابردودا بەشداری لە خولی عیراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان کرد و پاڵەوانێتیەکەش لەشاری بەسرە ئەنجامدرا.

بەهێز نەک بەتەنها نمونەی بۆکسێنەرێکی سەردەمیانە بوو، بەڵکو توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە « ضربە قاضیە » پلەی یەکەم بەدەست بێنێت، هەر بەوهۆیەشەوە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی عیراقەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق کرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

سه‌رۆکی یانه‌ی سلێمانی سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێک تۆمار کرد !

خه‌ڵك سپۆرت

سه‌رۆکی یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێکی وه‌رزشیی تۆمار کردووه‌ و ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌ش ده‌ڵێت: ڕه‌خنه‌کانم له‌به‌ر دڵسۆزی یانه‌ی شاری سڵیمانی بووه‌.

دانه‌ر ئه‌سڵان، ڕۆژنامه‌نوسێکی‌ کارای شاری سلێمانی-یه‌ و له‌نێو هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌و شاره‌دا ناسراوه‌، یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی به‌رده‌وام پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشیی سلێمانی کردووه‌ و له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان ئاماده‌ی چالاکیه‌کانیان بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌کاتێکدا یاریگای (مه‌لعه‌به‌که‌) به‌ڕووی هانده‌راندا داخرا ناوبراو ڕۆژانه‌ سه‌ردانی ئه‌و یاریگایه‌ی ده‌کرد و له‌ دانیشتگای یاریگاکه‌وه‌ خه‌ونی به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزه‌وه‌ ده‌بینی.

له‌دوای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی یانه‌که‌ له‌پاڵه‌وانێتیه‌ کوردستانی و عیراقی-یه‌ نایابه‌کان، ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌ به‌هۆی ڕه‌خنه‌کانیه‌وه‌ چه‌ند جارێک به‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی سلێمانی که‌وتووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیواخوازبووه‌ ڕه‌خنه‌کانی به‌سود بۆ یانه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ڕۆژێک له‌ڕۆژان بگه‌ڕێنه‌وه‌ پێگه‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان.

له‌کۆتا چالاکیشدا دانه‌ر ئه‌سڵان له‌ لایڤێکدا باسی چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ یانه‌ی سلێمانی ده‌کات و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن سه‌رۆکی “یانه‌ سور پۆشه‌که‌” سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌سلان به‌ (خه‌ڵک سپۆرت)ی ڕاگه‌یاند :” دڵسۆزیمان بۆ وه‌رزشی سلێمانی و یانه‌ی سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌، هه‌مووان شاهێدی ئه‌وه‌ن که‌ ڕه‌خنه‌کانی من له‌ پێناوی چیدا بووه‌، ته‌نها و ته‌نها له‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆریم بووه‌ بۆ یانه‌ی شاره‌که‌م”.

له‌کۆتاییشدا دانه‌ر ئه‌سڵان دووپاتیکرده‌وه‌، که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتو (سبه‌ینێ)  بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بانگهێشتکراوه‌ بۆ به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بنکه‌ی پۆلیسی چوارچرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

نێچیرڤان شوكری له‌ دهۆك و فكری شێخ سه‌عید له‌ هه‌ڵۆ به‌ باشترینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌رچون

به‌ پشتبه‌ستن به‌ فۆرمی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كان و ده‌نگی (12) راهێنه‌ر و (12) كاپتنی خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یاریزان (نێچیرڤان شوكری) له‌ یانه‌ی دهۆك به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (12) خاڵ بوو به‌ باشترین یاریزانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018, هه‌روه‌ها گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ڵۆ (فكری شێخ سه‌عید) به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (14) خاڵ بووه‌ باشترین گۆڵپارێزی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018.

سه‌باره‌ت به‌ باشترین گۆڵكاری خوله‌كه‌یش، هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ یاریزان (دیار عه‌لی) له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (7) گۆڵی هه‌یه‌ و، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (عه‌بدوڵڵا كه‌یفی) له‌ یانه‌ی ئاكرێ و (به‌هائه‌ددین به‌كر) له‌ یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (6) گۆڵیان هه‌یه‌، سبه‌ی دوای یارییه‌كه‌ی نێوان (دهۆك و ئاكرێ) باشترین گۆڵكاری خوله‌كه‌یش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

1- نێچیرڤان شوكری ـ یانه‌ی دهۆك (12) ده‌نگ.

(3) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (5) ده‌نگی راهێنه‌ران + (4) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

2- دانیار محه‌ممه‌د ـ یانه‌ی كفری (7) ده‌نگ.

(4) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (3) ده‌نگی راهێنه‌ران + (0) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

3- یوونس نوری ـ یانه‌ی كۆیه‌ (7) ده‌نگ.

(3) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (1) ده‌نگی راهێنه‌ران + (3) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی باشترین گۆڵپارێز به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

1- فكری شێخ سه‌عید ـ یانه‌ی هه‌ڵۆ (14) ده‌نگ.

(5) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (4) ده‌نگی راهێنه‌ران + (5) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

2- سه‌عد ره‌بیع ـ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (9) ده‌نگ.

(5) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (2) ده‌نگی راهێنه‌ران + (2) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

3- هه‌ژار ئه‌حمه‌د ـ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان (8) ده‌نگ.

(5) ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان + (2) ده‌نگی راهێنه‌ران + (1) ده‌نگی كاپتنه‌كان.

لێژنه‌ی راگه‌یاندن له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین