“با خەرجییەکان بۆ کەشوهەوا بێت نەک شەڕ”



سەرۆکی هەڵبژێردراوی بەڕازیل، ڕۆژی چوارشەممە 16-11-2022 داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد، کە خەرجییە زۆرو زەوەندەکانیان با بۆ بواری کەشوهەوا بێت.

 

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل، لە وتارێکدا کە لە لوتکەی کەشوهەوا (COP 27) لە میسر پێشکەشیکرد ڕایگەیاند، جیهان چاوپۆشی لە هۆشدارییەکان دەکات سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە کاتێکدا بە ترلیۆن دۆلار بۆ بواری شەڕ و سەربازی خەرج دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بە سەرکردایەتییەکی باشتر هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

دا سیلڤا، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرازیل ئامادەیە هەوڵەکان یەکبخات بۆ بنیاتنانی هەسارەیەکی پاکتر.

 

پێشتر سەرۆکی بەڕازیل نیازی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو کە بانگەشەی میوانداریکردنی کۆنفرانسی COP 30 لە دارستانی ئەمازۆن بکات لە ساڵی 2025.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) قسە دەکەم و داوای لێدەکەم کە (COP 30) لە ئەمازۆن ڕێکبخات”.

 

دا سیلڤا، کە لە نێوان ساڵانی 2003بۆ 2010پۆستی سەرۆکایەتی بەڕازیلی لە دەستدابوو، لەم هەڵبژاردنانەی دوایی وڵاتەکەیدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەبێتە پارێزەری دارستانی ئەمازۆن و توانی بۆ جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی بەڕازیل و بەسەر ڕکابەرەکەیدا  بۆلسۆنارۆدا سەربکەوێت.

 

دارستانی ئەمازۆن 6.7 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە، 60٪ی دەکەوێتە بەرازیل.

 

بەگوێرەی ئامارەکان ئەمازۆن 20%ی ئۆکسجینی زەوی بەرهەمدەهێنێت، ئەگەرچی ساڵانە 130 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەم دارستانە لەنێودەچێت.

 

ئەمازۆن 50%ی سەرجەم جۆرەکانی ئاژەڵی جیهان لەخۆدەگرێت، ناوچەی فۆز دۆز ئەمازۆناس کە دەکەوێتە دارستانەکانی ئەمازۆن و لە خاکی بەرازیلدایە، کە خاوەنی یەدەگی 14 ملیار بەرمیل نەوتە.

چین؛ “ڕاوچی کەشتی و دایکی بۆمبەکان” نمایش دەکات
پێشت چین؛ “ڕاوچی کەشتی و دایکی بۆمبەکان” نمایش دەکات
ئەڵمانیا، گرنگی بە وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەدات
دواتر ئەڵمانیا، گرنگی بە وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەدات