ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمسیۆن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم روونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی رایدەگەیەنێت، ئامادەكاریمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كردووەو لەكاتی خۆیدا دەكرێت.

دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن لایەنەكانی كوردستانەوە بوونی هەیەو بەپێی زانیارییەكانیش یەكێتی داوای لە پارتی كردووە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن.

ئیسماعیل خوڕماڵی بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان‌و راپرسی بە (خەڵك)ی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا دەكرێت‌و كاتی بۆ دیاریكراوەو هیچ كێشەیەكەمان نییە.

سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان وەك لە چەند مانگی رابردوو لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دواخرا، خورماڵی ئاشكرایكرد، جاری پێشوو بابەتێكی سیاسی بوو، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئامادەكاری بۆ دەكەین، بابەتی سیاسی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، حزبەكان‌و پەرلەمان چ بڕیارێك دەدەن پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئێمە خۆمان ئامادەكردووەو هیچ كێشەیەكمان نییە.

سەبارەت بەو زیانانەی بەر كۆمسیۆن دەكەون لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكان ناوبراو رایگەیاند، ئێمە خەریكی ئامادەكارین‌و پارەمان خەرج كردووە بۆ مەوادو راهێنان، بەڵام ئەگەر پڕۆسەكەش دوابكەوێت بەكاری دەهێنینەوە‌و هیچ كێشەیەكەمان نییە.

پێشتر فازیل بەشارەتی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، یەكێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی كردووە كە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

لای خۆشییەوە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی‌و هاووڵاتیانی كوردستان بەلامانەوە ئاساییە بۆ چەند مانگێك هەڵبژاردنەكان دوابخرێن، بەپێی زانیارییەكانیش بەهۆی ئەو سەرقاڵییەی لایەنەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم هەیانە، بەشێكیان پێیان باشە هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوابخرێن تاكو بتوانن زیاتر كار لەسەر بانگەشەو هەڵبژاردنەكانی هەرێم بكەن.

کوردستان

خەڵك؛ ژمارەی لیست و قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ڕێگەی تیروپشكەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ژمارەی بە لیست و قەوارە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كاتژمێر 6ی ئێوارە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لەبەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە شاری هەولێر، تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد.

بڕیارە لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و 23 لیست و قەوارە و 6 كەسایەتی سەربەخۆ خۆیان كاندید كردووە بۆ 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان، كە 11 كورسییان تایبەتە بە كۆتای كەمە نەتەوەییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەڕوداوەكەی ڕێگای سەنگاو-شۆرش ژنێكی بەتەمەن گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ناحیەی شۆڕش- سەنگاو، ژنێك گیانی لەدەستدا، دەشڵێت: “شۆفێری یەكەم بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ لەئێستادا بەندە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە 16-7-2018 بەھۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای ناحیەی شۆڕش- سەنگاو، ژنێك گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: “لەئەنجامی پێكدادانی هەردوو ئۆتۆمبێل پیك اب دێر و پیك اب تاك، سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلی دووەم گیانی لەدەستدا، كە ناوی (ش، ع، م) و لەدایكبوی ساڵی ١٩٥٥و پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی قەزای كفریە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕوداوەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ناحیەی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و شۆفێری یەكەم بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ لەئێستادا بەندە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەلا بەختیار وەڵامی جەعفەر ئێمینكی دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وەڵامی قسەكانی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە ساختەكاری لە هەڵبژاردن دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بیخەنەڕوو.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە گۆڕینی بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانیدا، ئەدهەم بارزانی، كاكە عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە، خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین.

دەشڵێت: “بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووە و لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو، لە ڕاگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە سلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بوون.

رونكردنەوەیەك لەسەر بۆچونێكی بەرێز (جەعفەر ئیمنكی)
لە گۆڕینی بەرێز بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانیدا، كاك ئەدهەم بارزانی، كاكە عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە. خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین.
بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، بەرێز جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووەو لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان.
ئەوساو ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو. لە راگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە سلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بون. بەڵام سەبارەت بە خۆم، لاموایە ئەوەی بمناسێ‌، دەزانێ‌ یادەوەریم تیژەو شتم بیرناچێتەوە، كاكە جەعفەر دڵنیادەكەمەوە، ئێستا رەخنەكانی دەبیستم، ئەوكاتە رەنگە لەگەڵ هەڤاڵی دیكە قسەی كردبێ‌، بەڵام لەگەڵ بەندە، لەوبارەوە، دوورو نزیك قسەمان نەكردووە.

لەگەڵ رێزم بۆ كاكە ئیمنكی
مەلا بەختیار
16/7/2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین