دەزگای لوتکە: تەرمی کۆچبەرە دۆزراوەکان گەیشتە ٢٩ تەرم



دەزگای لوتکە رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی رووداوی ژێر ئاو کەوتنی یەختەکەی ١ ئەم مانگە لە وڵاتی یۆنان بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٩ قوربانی کە دواهەمینیان بەیانی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگاکە بڵاویکردووەتەوە، شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانیانی ڕوداوی ژێر ئاو کەوتنی یەختەکەی ١ ئەم مانگە لە وڵاتی یۆنان بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٩ قوربانی کە دواهەمینیان بەیانی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە کەناراوەکانی ئێڤیا دۆزراوەتەوە کە تا ئێستا ناسنامەی دیارنییە و ژمارەی تەرمەکان گەشتوەتە ٢٩ تەرم کە تا ئێستا لە ناوچەکەدا دۆزراوەتەوە، تائێستا ١٢ کۆچبەر ڕزگار کراون و ٢٧ کۆچبەر بێسەر و شوێنن.

ئەڵمانیا، گرنگی بە وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەدات
پێشت ئەڵمانیا، گرنگی بە وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەدات
پەپجی مۆبایل وەشانی 2.3  ڕادەگەیەنێت
دواتر پەپجی مۆبایل وەشانی 2.3 ڕادەگەیەنێت