عێراق بووە پاڵه‌وانی جامی کەنداو


بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌ پاڵه‌وانی جامی کەنداو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری كۆتاییدا به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دووگۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عەممانی برده‌وه‌.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی “٢٥مین جامی کەنداوی عەرەبی”دا، ھەڵبژاردەی عێراق و ھەڵبژاردەی عەممان رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

كاتی یاسایی یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ كۆتاییهات به‌ ئه‌نجامی ١-١. به‌وشێوه‌یه‌ش یارییه‌كه‌ گه‌یشته‌ كاتی زیادكراو. له‌ گێمه‌ زیادكراوه‌كاندا عێراق دوو گۆڵ و عەممان گۆڵێكی تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بووه‌ ٣-٢.

ھەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا، نازناوی پاڵەوانێتییەکەی به‌ده‌ستهێنا.

ئەمە دووەمجارە عێراق میوانداریی پاڵەوانێتییەکە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩ لە بەغدا میوانداریی کرد و لە مێژووی خۆیدا سێجار لە ساڵانی ١٩٧٩، ١٩٨٣ و ١٩٨٨دا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێناوە.

جامی کەنداوی عەرەبی پاڵەوانێتییەکی ھەرێمیی دۆستانەیە لەسەر ئاستی ئەو شەش وڵاتە عەرەبییەی کە دەڕوانە سەر کەنداو، یەکەم پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەحرێن بەڕێوەچوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە نیگەرانە
دواتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە نیگەرانە
پەیوەندیدار