ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

دەربارەی تۆڕی میدیایی خەلک

تۆڕی میدیایی خەڵك دامەزراوەیەكی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیریی تایبەتی بێلایەنە بۆ سوودی گشتی، خاوەن كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕی و لێهاتوویی خۆیەتی، بایەخدەدات بە كاروباری ڕاگەیاندنی ئەلیكترۆنی، پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و بەرهەمی میدیایی بەگشتی.

تۆڕی میدیایی خەڵك لە ڕێگەی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سایتی ئەلیكترۆنی و ڕادیۆ و كەناڵی تەلەفزیۆنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی میدیایی جۆربەجۆرەوە تێدەكۆشێت بۆ هێنانەدیی ئەم ئامانجانەی خوارەوە:

1.بەشداریكردنی كاریگەرانە لە بنیاتنانی میدیایەكی پیشەكارانەدا كە پابەندی بەها ئیتیكییەكانی كاری ڕۆژنامەنووسی دەبێت.

2.پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی میدیایی بە كواڵیتیی بەرز بە مەبەستی تواناسازكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە و هێنانەدیی پەرەپێدان لە بوارە كولتووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكاندا.

3.دروستكردنی ڕای گشتی و فراوانكردنی بەشداریكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە لە بڕیارسازی و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیی سەقامگیردا.

4.گشتاندن و پشتگیریكردنی كولتووری میانڕەوی و ناتوندوتیژی و چەسپاندنی دیالۆگی بنیاتنەرانە و قبوڵكردنی ئەویتر لەنێوان كولتوور و توێژە جۆربەجۆرەكانی كۆمەڵگەدا.

5.بایەخدان بە خەم و خواستەكانی گشت توێژەكانی كۆمەڵگە و كۆششكردن بۆ ڕووماڵكردنی گرفت و چالاكییەكانیان.

6.كۆششكردن بۆ بنیاتنانی ڕایەڵەی پێگكەیشتن و هاریكاریكردن لەنێوان تاك و توێژەكانی كۆمەڵگە و نێوان ئەوان و دامەزراوە حكومییەكاندا.

7.ڕێزگرتن و پاراستن و لەكەدارنەكردنی بەها ئایینییەكان و كولتووری خەڵكی كوردستان.